كاروانێكی سەربازیی توركیا چووە ئیدلب

كاروانێكی سەربازیی توركیا لەڕێگەی خاڵی سنووریی 'باب ئەلهەوا' لە باكووری ئیدلبەوە چووە خاكی سوریاوە.


ئاژانسی هەواڵی فورات لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەكانی شارەدێی شێراوا-ی سەر بە عەفرین بڵاویكردەوە، ئەمرۆ كاروانێكی گەورەی سەربازیی توركی، كە چەكی قورسیان پێبووە، لەڕێگەی چوونەتە خاكی سوریاوە.

چوونی ئەو كاروانە سەربازییەی توركیا بۆ دەوروبەری ئیدلب لەكاتێكدایە شەوی 14 لەسەر 15ی ئەم مانگە، ماوەی دیارییكراوی رێككەوتنەكەی روسیا-توركیا لەبارەی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام و داماڵراو لە چەك و كشانەوەی چەتەكان لە ئیدلب كۆتاییهات، بێ ئەوەی گروپەكانی چەتە ئیدلب و دەوروبەری بەجێبێڵن.

س.ح