پۆلیسی ڕاپەڕین: ژنێک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە شارەدێی سەرکەپکان سەر بە شارۆچکەی ڕانیە، ژنێکی تەمەن ۱۹ ساڵ بە پەت خۆی هەڵواسی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لێدونێکی نوسراودا ئاماژەی بەوە کردووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە هەواڵی ڕووداوێکی خۆهەڵواسین بە پەت لە گوندی ڕێزێنەی سەر بە شارەدێی سەرکەپکانی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە.

ئاماژە بەوەشکراوە: لەگەڵ دەرچوونی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان و بەڵگەکانی تاوان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ژنێکی تەمەن ۱۹ ساڵ بە پەت لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە: دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و لەسەر ڕووداوەکەش کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ک.ک