هەولێر، ئەو شۆفێرەی ژنێکی کوشت دەستگیرکرا

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێررایدەگەینێت، ئەو شوفێرەیان دەستگیركردووە، كە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە نزیك فرۆكەخانەی هەولێر خۆی كێشابوو بە ژنێكدا و ببووە هۆی گیانی لە دەستدانی.


بەرەبەیانی شەممەی ڕابردوو کاتژمێر ٠٢:٣٠، لەسەر شەقامی سەد مەتری شاری هەولێر و نزیك فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر، ئۆتۆمبێلێك لە ژنێک دەدات و شوفێرەكەی هەڵدێت، هەمان کات بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە گیانی لەدەستدا.

دەربارەی لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە، رائید هۆگر عزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر  بە ڕۆژنیوزی وت: لەکاتی ڕووداوەکەدا گەشتینیە شوێنەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتبوو، دواتر پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردەوە و ئەمڕۆ توانمان ناسنامەی ئافرەتەكە ئاشكرا بكەین و شوفێرەكەش دەستگیر بكەین".

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ژنەكە بە نەتەوە عەرەبە و ناوی 'فاتمە قەحتان'ە و تەمەنی ٣٣ساڵە.

س.ح