وەزیری دارایی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان زانیاری بە شاندێکی ئەمریکیدا

وەزیری دارایی لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کۆبوەوە و لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی گفتوگۆیان کرد و وەزیری دارایی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و داهاتی سلێمانی زانیاری بە شاندە ئەمریکییەکەدا. ئاوات جەناب نوری، وەزیری…

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی میللەت کۆتایی هات و کلچدار ئۆغڵو کاندید کرا

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی میللەت کە شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیان، لە کۆتا خولەکدا سەرۆکی ئیپارتی گەڕایەوە و بۆ ناو هاوپەیمانیەتێیەکە کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشانکرا. دوای زنجیرەیەک کۆبونەوە لەنێوان مەراڵ ئاکشنەر…

“ئه‌ركی میری ئێزدی یه‌كخستنی گه‌له‌ نه‌ك سه‌رقاڵبوون به‌ ڕێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م”

وتەبێژی ده‌زگای بنەماڵەی شەهیدانی شنگال، ڕه‌خنه‌ی له‌ میری ئێزدییه‌كان گرت، كه‌ له‌سه‌ردانه‌كانی بۆ وڵاتان، باسی له‌ ڕێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می نێوان په‌ده‌كه‌ و حكومه‌تی عێراق كردووه‌ و ڕایگه‌یاند، ئه‌ركی میر ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ باس له‌و…

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە گەیشتە ٥٢ هەزار کەس

بەهۆی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا تا ئێستا ٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە شەش هەزار کەسیان لە سوریا و رۆژئاوای کوردستانە و زیاتر لە ٤٦ هەزار کەسیش لە باکوری کوردستان و تورکیایە. بەهۆی بومەلەرزەکەی ڕۆژی شەشی شوبات کە…

رژاک ژنان لە شوێنی کارەکانیان بەسەر دەکاتەوە

لە سلێمانی ڕێکخراوی ڕژاک، بەبۆنەی هەشتی مارسەوە زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا و گوڵیان بەسەر ژناندا دابەشکرد و ١٦ نەمام بۆ بیرهێنانەوەی ژینا ئەمینی ڕوێندرا. https://www.youtube.com/watch?v=0pIi0CiM4U4 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، ڕێکخراوی…

کەنەکە لەگەڵ سەنتەری میترۆ کۆبوەوە

شاندی کەنەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ کۆتایی هێنان بە پەیماننامەی لۆزان سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد. https://www.youtube.com/watch?v=QiPfFiGqWig لە بەردەوامی زنجیرە دیدارەکانی شاندی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان - کەنەکە،…

خۆپیشاندان دژی یاسای هەڵبژاردن لە چەند شارێکی عێراق دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی گۆڕین و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمشەو لە نەجەفە و بابل و دیوانییە و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستی پێکردەوە. هێزە ناڕازییەکان لە بەغدای پایتەختی و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ماوەی چەند…

شنۆ شەهید ئەشقی داوای لێکۆڵینەوە لە وەگرتنی سەرانە و هێرشکردنە سەر پزیشکێک دەکات

لە سەر هێرشکردنە سەر پزیشکێک  ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان دەکات و داوا دەکات بەدواداچوونی جدی بکرێت. دوای ئەوەی فەرماندەیەکی سەربازی پەدەکە لە دهۆک هێرشی کردە سەر پزیشکێک شنۆ شەهید ئەشقی،…

ئامارەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە  

ئامارەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە سەر ئاستی جیهان بەرزبوەتەوە و لە شاری سلێمانیش ژمارەی توشبوان لە ساڵی ٢٠١١وە تا ئێستا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەریوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ١٢ساڵی ڕابردوودا…

حکومەتی سوری سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا بۆ سوریا ئیدانە دەکات

سەردانەکەی میلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بۆ بنکەی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن سوریاوە ئیدانە کرا و وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی سوری سەردانەکەی بە "نایاسایی" وەسف کرد. وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەردانەکەی مارک میلی، سەرۆکی…