لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێكرد

كەمێك پێش ئێستا دەیان دەرچووی بەشە پزیشكییەكان و پسپۆڕانی تەندروستی، لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای دامەزراندن و مافەكانیان کرد. بەدەیان دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی عێراق لەبەردەم وەزارەتی تەندورستی لە بەغدا…

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٤ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن: لەو بڕە ٢٦ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٧ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە. بانکى ناوەندى عێراق لە…

عەون زیاب مەترسییەكی گەورەی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ ئاشكرا كرد

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بڵاوی كردەوە، یەدەگی ستراتیژی ئاوی عێراق، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، حەوت ملیار مەتر سێجا كەمی كردووە، ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە و ڕووبەڕووی کەرتی كشتوكاڵ دەبێتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا. سەبارەت بەكەمبوونەوەی ئاوی یەدەگی…

بەرخۆدانی مەخموور بەردەوامە و عێراق دەیەوێت ئاویان لەسەر ببڕێت

بەرخۆدانی پەنابەرانی مەخموور، لە دژی تەلبەندکردن و گەمارۆدانی کامپەکەیان،  ماوەی دە ڕۆژە بەبێ وەستان بەردەوامە، سەربازانی سوپای عێراق سەرەڕای لێدانی خەندەق و هەوڵی تەلبەندکردنی کامپەکە، دەیانەوێت ئاو لەسەر خەڵکی کامپەکە ببڕن. سوپای عێراق لە ٢٠ی…

هەدەپە و پارتی چەپی سەوز: دەبینە ئیرادەی گۆڕانکاریی

هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، کلیچگون ئۆسار و ئیبراهیم ئاکین، تیشکیان خستەسەر گۆڕینی ڕژێمی تاکەکەسی تورکیا و ڕایانگەیاند، ئێمە  دەبینە ئیرادەی گۆڕانکاریی و درێژە بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی دیموکراسی دەدەین. هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە میتحەت سانجار و…

تاوە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تاوە بارانى کورت خایەن دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و کاریگەرییەکەى لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، دەشڵێن، سبەى تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و خۆڵبارین بەردەوامى دەبێت. کەشناسى…

نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن ململانێ دەخاتە نێو ماڵی سوننەوە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی عێراق، ململانێی توند کەوتووەتە نێوان هێزە سیاسییە سوننەكانی عێراقەوە، زەقترینیان لە نێوان سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پارتی تەقەدوم و  پارتی عەزم-دایە. سەبارەت بە قوڵبوونەوەی كێشە و ململانێكانی نێو ماڵی سوننە…

نرخى دۆلار و نەوت بەرزبوونەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٥٧ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٣ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەبڕى یەک دۆلار بەرزبوەوە. بەپێی…

كامێراكانی چاودێریی ‌خاڵ بۆ خاڵ لە سنووری سلێمانى کەوتنە کار

‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، ئاگاداریی شۆفێران ده‌كەینەوە كامێراكانی چاودێری تیژڕه‌ویی، ناسراو بە ‌خاڵ بۆ خاڵ لە ئەمڕۆوە سەرپێچی تۆمار دەکەن. ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، ئاگاداری شۆفێران ده‌كەینەوە دواى…

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بەرەو ئێران بەڕێكەوت

كەمێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێكەوت، بەمەبەستی  تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی پاراستنی ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات. شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بەسەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی…