جۆری گەڕان

ژن ‌

دانیشتنی دادگایی وریشە مورادی دواخرا

ناوەندی هەواڵەکان تۆڕی مافەکانى مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، دانیشتنی دادگایی وریشە مورادی بەهۆی ئامادەنەبوونی دادوەرەوە ئەنجامنەدرا و بۆ کاتێکی دیکە دواخرا. تۆڕی مافەکانى مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، دانیشتنی دادگایی وریشە مورادی، ئەندامی…

هێلین ئومێد: ئایندەی کوردستان ئامانەت و سپاردەی گەنجانە

ناوەندی هەواڵەکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە "هێلین ئومێد" لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا وتی، "ئایندە، هەبوون و دەستکەوتەکانی کوردستان ئامانەت و سپاردەیە لە ئەستۆی گەنجان". هێلین ئومێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، لە بەرنامەی مەدیا خەبەر، کە…

ژنێک بە دەستە ڕەنگینیەکەی کەلتووری کوردیی دەپارێزێت

سلێمانی ژنان هەمیشە ویستویانە تواناکانی خۆیان دەربخەن لە ڕێگەی ئەو کارەی هەڵی دەبژێرن، چیا عەبدوڵاش بە بەهرە و تواناکانی خۆی لە کاری دەستی و پاراستنی کەلتوور و جل و بەرگی کوردەواریی هەڵبژاردووە و ئێستا خاوەنی براندی خۆیەتی. چیا عەبدوڵا، ژنێکی…

ڕێزان شێخ دلێر: دەبێت یاساکانی تایبەت بە توندوتیژیی خێزانیی هەموار بکرێنەوە

گەرمیان ژنان لە باشووری کوردستان ڕووبەڕووی چەندین توندوتیژیی جیاواز دەبنەوە، وەک کوشتن یاخود ناچارکردن بە خۆکوشتن و خۆسوتاندن، ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: دەبێت یاساکانی تایبەت بە توندوتیژیی خێزانیی هەمواربکرێنەوە، بۆئەوەی ئەو…

توندوتیژیی دەروونی و ئابووریی چین؟

سلێمانی توندوتیژیی چەندین جۆر و شێوازی هەیە، کە بەشێکیان بەهۆی ڕاهاتن و چاوبەستکردنی ژنان نابینرێن یاخود بە ئاسایی دادەنرێن، کە لە ئێستادا توندوتیژیی دەروونی و ئابووریی سەرەکیترینیانن. نەرمین عوسمان لە وتارێکیدا دەربارەی توندوتیژیی و جۆرەکانی بەم…

ڕژاک بە چاندنی ٧٥ نەمام ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالانیان پیرۆز کرد

ناوەندی هەواڵەکان لە ناوچەی مێرگەپانی شاری سلێمانی، بە ناشتنی ٧٥ نەمام کە ئاماژەن بۆ تەمەنی ڕێبەر ئۆجالان، لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک) ٤ـی نیسان “جەژنی ژیانەوە” پیرۆز کرا. بۆ پیرۆزکردنی ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا…

لە پشدەر ژنێک بە شێوازێکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

قەڵادزێ  ژنێکی دانیشتووی گوندی زورکان لە دەڤەری پشدەر بە گولـلەی دەمانچە گیانی لەدەستدا و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی ڕانیە و بە وتەی کەسوکارەکەی: "کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە." دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی زورکانی شارەدێی سەنگەسەر لە…

کامپەینی “هەزار ژن یەک دەنگ” دەستی پێکرد

ناوەندی هەواڵەکان تەژەکە-ئە لە چوارچێوەی کامپەینی "ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی پێکرد، هەڵمەتی "هەزار ژن یەک دەنگ"ـی دەستپێکرد. ئامانجی کامپەینی "هەزار ژن، یەک دەنگ" کۆکردنەوەی دەنگی ژنانی…

٢٦ ژنی گەنج بەشداربوونیان لە ڕیزەکانی گەریلادا ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان لە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجالاندا، ٢٦ ژنی گەنج بەشداربوونیان لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ڕاگەیاند. ئەمڕۆ، لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە، ٢٦ ژنی گەنج، بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدان "بێشەنگ و سارا"، لە ڕۆژی لەدایکبوونی…

پیاوێک لە هەولێر تەقە لە هاوسەرەکەی دەکات و دەیکوژێت

ناوەندی هەواڵەکان لە شاری هەولێر پیاوێک لەسەر شەقام تەقە لە هاوسەرەکەی خۆی دەکات و دەیکوژێت، پاش ئەنجامدانی تاوانەکەش لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا. ئەمڕۆ لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر، پیاوێک تەقەی لە هاوسەرەکەی خۆی کرد و کوشتی.…