جۆری گەڕان
ئابووری
چەند گرێبەستێکی ئابوری لە نێوان هەرێم و ئێراندا واژۆ کرا
چەند گرێبەستێکی ئابوری لە نێوان حەوت کۆمپانیای هەرێمی کوردستان و حەوت کۆمپانیای ئێراندا واژۆ کرا، جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانیش ڕایگەیاند، ئێرانیش نەبێت پێداویستییەکانی بازاڕ لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە پڕدەکەنەوە.
لە عەلوەی سلێمانی پارە لە جوتیار وەرناگیردرێت
لە پێناو پشتگیرییكردنو پەرەدان بە بەرهەمی ناوخۆی سەوزە و میوە، لە عەلوەی سلێمانیدا رێگەنادرێت عمولە لە جوتیاران وەربگیرێت، هاوردەكردن سنووردار دەكرێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ: پێویستە ڕێککەوتن لەسەر نەوتی کەرکوک ئاشکرابکرێت
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات وردەکاریی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ ناردنی نەوتی کەرکوک لەڕێی بەندەری جەیهانەوە ئاشکرابکرێت، پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش پرسیار لە وەزیری نەوتی عێراق دەکات، کە ڕێککەوتنەکە چ سوودێکی بۆ هاوڵاتیان…
عێراق بەشی پۆلیسی گومرگی لە هەڵەبجە کردەوە
لە هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گومرگی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرایەوە، بەرپرسانیش دەڵێن: كاریگەریی دەبێت لە كەمكردنەوەی بەقاچاخبردن و هێنانی كاڵا و شمەك.
بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران ٤٠% کەمیکردووە
وەزارەتی پێشەسازیی ئێران ڕایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئۆتۆمبێڵی تایبەت لە کەرتی ئوتومبێلسازیی ئێران لە ئەمساڵدا ٤٠% کەمیکردووە.
پێناسی گومرگیی هەرێم و بەغدا یەکدەخرێت
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لەو بڕیارانە کردنە یەکی پێناسی گومرگیی هەرێم و بەغدایە.
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرۆمۆر ٣٠٪ زیادیکردووە
دانەغاز ڕایدەگەیەنێت، كە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێلگەی كۆرمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بە ڕێژەی 30% زیادیكردووە.
“هەناردەكردنی نەوتی كەركوك كاریگەریی لەسەر پشكی هەرێم نابێت”
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران پێی وایە، بڕیاری هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەڕێی بۆریی نەوتی جەیهان-ەوە كاریگەریی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ ناكات.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران ١٨ کرێکاریان دەستگیر کرد
ناڕەزایەتیی دەربڕینی کرێکارانی کۆمپانیای "نەیشەکری هەفت تەپە" لە ١٥-هەمین ڕۆژی خۆیدایە و دوێنی هێزە ئەمنیەکانی ئێران ١٨ کەس لە خۆپێشاندەرانیان دەستبەسەر کرد.
هەڵەبجە بووبە خاوەنی كارگەی بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون
بۆ یەكەمجار كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون لە هەڵەبجە دەستی بەكاركردن كردووە، پلانیش هەیە لە ساڵانی داهاتوودا ڕووبەری چاندنی زەیتون لە هەڵەبجە زیادبكرێت، پسپۆڕێكی بواری خۆراكیش باس لە سوەكانی ڕۆنی زەیتوون دەكات و دەڵێت، كە بەكارهێنرا نابێت…