لەسەر پرسی هۆكاری خۆكوشتنی ژنان، تۆێژه‌رێكی ده‌روونی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌بوونی هوشیاری هۆكاری سه‌ره‌كی توندوتیژی و خۆكوشتنه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌رچه‌ند ئامارێكی فه‌رمی نیه، به‌ڵام توندوتیژی ده‌روونی له باشوری كوردستان له ئاستێكی به‌رزدایه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنیوز ئه‌حمه‌د جاف، ڕاوێژكاری ده‌روونی و خێزانی، باسی لە توندوتیژی و جۆره‌كانی، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر تاک، هەروەها خۆپارێزی له توندوتیژی ده‌روونی و ڕێژه‌ی توندوتیژی ده‌روونی و لێكه‌وته‌كانی ده‌كات.
“توندوتیژی چیه “
ئه‌حمه‌د جاف، وتی: هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك یان هه‌ركردار و ڕه‌فتارێك كه‌سێك به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێكی دیكه ئه‌نجامی بدات به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار یان بێ مه‌به‌ست بێت، له ئه‌نجامدا بێته ئازاردانی ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌شی، واته به‌شێك له‌جه‌سته‌ی یان ده‌روونی یان لاشه‌ی تێكبدات یان به‌ر فشاری ئه‌و یان به‌ركرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بكه‌وێت، ئه‌مه ئاسانترین پێناسه‌یه بۆ توندوتیژی.
ڕۆژنیوز: چ جۆره توندوتیژییه‌ك كاریگه‌ری زۆرتره؟
ئه‌حمه‌د جاف: توندوتیژی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، باوترینیان توندوتدوتیژی جه‌سته‌یه، كه كه‌سێك به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێكی دیكه بیكات، جۆرێكی دیكه‌ی توندوتیژی، توندوتیژی ده‌روونیه، كه زۆر جار نه‌بینراوه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆرتر له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێ، بۆنموونه پیاوێك پاره نادات به هاوژینەکەى، مه‌سروفی ناكات، ناهێڵێت كاربكات، هه‌روه‌ها توندوتیژی سێكسی هه‌یه، كه بریتیه له‌وه‌ی ژنێك سێكس له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بكات بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاره‌زووی لێ بێت
ڕۆژنیوز: توندوتیژی ده‌روونی له چ ئاستێكدایه؟
ئه‌حمه‌د جاف: به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ئامارێكی دیاریكراو له هه‌رێمی كوردستان بوونی نیه، كه ڕێژه‌ی توندوتیژی ده‌روونی دیاری بكات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و كه‌یسانه‌ی له‌شێڵته‌ر، پۆلیس، مزگه‌وته‌كان و خوێندنگه‌كان ده‌بینرێت زۆر به‌رزه، له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌وه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ٪٥٠ی ژنان به‌ركه‌وته‌ی توندوتیژی ده‌رونین.
ڕۆژنیوز: ئایا ده‌ركه‌وته‌ی توندوتیژی پاڵنەرە بۆ خۆكوشتن؟
ئه‌حمه‌د جاف: توندوتیژی ده‌ركه‌وته‌ی زۆره، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و تاكه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، كه‌سێك كه‌وته ژێر توندوتیژییه‌وه، ئه‌م كه‌سه له‌ڕووی ده‌روونی و ئیشكردن و به‌رهمهێنانه‌وه لاواز ده‌بێت، ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك هه‌ڵسێت به ئه‌ركی خۆی یان ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، كه ئێمه ده‌مانه‌وێ لێی، ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌وه‌ی لێ دیارده‌دا، كه ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سه، بۆ ڕزگاربوون له‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت په‌نا بۆ خۆكوشتن ببات.
ڕۆژنیوز : خۆكوشتن بووه‌ته حاڵه‌ت؟
ئه‌حمه‌د جاف: خۆكوشتن حاله‌تێكی به‌رفراوانه ئه‌توانین بڵێین بریارێكی هه‌ڵه‌یه مرۆڤ ده‌یدات له كاتی لاوازی‌دا، زۆر هۆكار هه‌ن وا له‌مرۆڤ ده‌كه‌ن په‌نا بباته به‌رخۆكوشتن، توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌ی به‌شێكی هه‌ره گرنگی ئه‌و خۆكوشتنه‌یه، جۆرێكی دیكه‌ی توندوتیژی هه‌یه لای ئێمه وه‌ك پێویست دركی پێناكرێت، ئه‌ویش توندوتیژی ئەلیکترۆنییە، کە ئێستا زۆر بەربڵاوە، حاڵه‌تی وا هه‌یه، هه‌رزه‌كارێك توشی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت نامه یان وێنه‌یه‌كی كه‌وتوه‌ته ژێرده‌ستی كه‌سێك، ئه‌و كه‌سه ڕۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات و ژیانی وێران بووه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌سه‌كه په‌نا بۆ خۆكوشتن ببات.
هه‌وره‌ها وتیشی: كه‌یسم هه‌بووه بیری له خۆكوشتن كردوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه حاڵه‌تی خۆكووشتن زۆر باوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌رخۆكوشتن بێگومان توندوتیژی زۆریان به‌رامبه‌ر كراوه،وەک: توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌ی و ئابوری، بۆیه هیچ ئومێدیكی نامێنێت و په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌بات، توندوتیژی ده‌روونی هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ خۆكوشتنی ژنان.
ڕۆژنیوز: چۆن خۆ پارێزی له توندوتیژی ده‌كرێت؟
ئه‌حمه‌د جاف: کاتێک کەسێک هەست دەکات توندوتیژی دەروونی بەرامبەر دەکرێت، پێویسته سه‌لامه‌تی جه‌سته‌ی خۆی بپارێزێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه و كه‌سه‌كانی نزیكی خۆی ئاگاداربكاته‌وه، داوای یارمه‌تی له‌كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراو بكات، یاخود كه‌سی پسپۆر ئاگاداربكاته‌وه تا لە چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كه‌ی هاوکاری بکات.
ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌سێك بیه‌وێ خۆی بپارێزێت له تونیدوتژی ده‌روونی ده‌بێت، خۆی هۆشیار بكاته‌وه، خۆی ڕۆشنبیر بكات، بخوێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌سی پسپۆر قسه بكات و زانیاری كۆبكاته‌وه، زۆر ڕه‌فتار هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، کە خۆی له‌خۆیدا توندوتیژییه، به‌ڵام ئێمه هه‌ستی پێ ناکەین، بۆ خۆپارێزی له‌توندوتیژی پێویستمان به‌هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی هه‌یه، هه‌ر تاکێک له‌بواری پسپۆرییه‌كه‌ی خۆیدا هەوڵبدات هۆشیاری بەرامبەر توندوتیژی دەروونی بڵاوبكاته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان، له‌سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێنج ژن خۆیان كوشتوه، ژنێك كوژراوه، دوو ژنی دیكه‌ش خۆیان سووتاندووه.
ش.ئ
Comments are closed.