گه‌نجۆ ژین‌دا
سی پی تی “CPT” وه‌ك كۆمیته‌ی دژه ئه‌شكه‌نجه، كه سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌ناسرێت، ئه‌ركیه‌تی هه‌موو پێشێلكاریه‌كانی به‌رانبه‌ر زیندانیان بكا به راپۆرت و بیده به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، كه یه‌كێكیان ده‌وڵه‌ته و ئه‌وه‌ی تریشیان لایه‌نی زیندانیه‌كه‌یه، كه ده‌كا پارێزه‌ر و خانه‌واده‌ی زیندانیه‌كه.
وه‌ك ئاشكرایه رێبه‌ر ئاپۆ ماوه‌ی ٢٤ ساڵه، له ئه‌نجامی پیلانگێڕیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌دیلگیردراوه‌و هێنراوه‌ته‌وه توركیا و له زیندانی ئیمڕالی زیندانی كراوه. زیندانی ئیمڕالی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌وروپاوه یان باشتره بڵێین، له‌لایه‌ن هێزه پیلانگێڕه‌كانه‌وه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ توركیا، تێدا زیندانی بكه‌ن. رێبه‌ر ئاپۆش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت، كاتێك منیان هێنا بۆ ئیمڕالی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا بینیم ئه‌ندامانی سی پی تی بوون و خۆیان ناساند و گووتیان، ئێمه تۆمان هێناوه بۆ ئێره و تۆ زیندانی ئێمه‌ی. واتا رۆڵی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نها پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی ٢٤ ساڵی رابردوو ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌موو رێگه‌یه‌كی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستانی داببڕێ و به‌گوێره‌ی سیاسه‌ته‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات. كاتێك رێبه‌ر ئاپۆ به‌گوێره‌ی سیاسه‌ته داگیركه‌ریه‌كانی ئه‌وان جموجۆڵی نه‌كردووه، ئه‌وا به‌سزای جۆراوجۆر ویستویانه فشاری بۆ بێنن. بینیمان ژووره‌كه‌یان ژه‌هراوی كرد به بۆیه كردن له ٢٠٠٧، هه‌روه‌ها بینیمان به‌زۆر سه‌ریان پێ تاشی تا ئاستی سفر كردن و درێژكردن له‌سه‌ر زه‌وی و پێ له‌سه‌ر پشت دانانی، له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پێنوس و لێ نوس و په‌تورك. كاتێك به‌وشێوازه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، ئه‌وا شێوازێكی تریی هێشتا چه‌په‌ڵتریان به‌كارهێنا ئه‌ویش سزای دسپلین بوو. سزای دسپلینیشیان بۆ ئه‌وه‌بوو، كه له‌ناو زیندانی تاكه‌كه‌سی دیسان بخرێته‌وه زیندانی تاكه‌كه‌سی، واتا له یه‌ك كاتدا دووجار له‌ناو زیندانی تاكه‌كه‌سی دابێت، ئه‌مه‌ش به گۆشه‌گیری به‌ناو ده‌كرێت. له‌كاتی سزای دسپلینی، هیچ مافێكی زیندانی نابێ، واتا له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و خانه‌واده تا ده‌گاته پێویستی ته‌ندروستی و ژیانی، هه‌مانكات مافی هه‌وا گۆڕكێ و وه‌رزش و بینینی زیندانیانی هاوڕێی و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆشی له‌گه‌ڵدا. ئه‌و سزا دسپلینیانه‌ی به‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆدا سه‌پێنراون تا ئێستا كه‌مترینیان ١٥ رۆژ بووه تا گه‌یشتۆته شه‌ش مانگ، زۆرترین كاتیش سێ مانگ سزا دراوه. دواترین سزادانیش له‌سه‌ر ئه‌وه بووه بۆچی له‌كاتی وه‌رزشكردندا له‌گه‌ڵ زیندانیانی هاوڕێی قسه‌ی كردووه!!! سزای دسپلین و گۆشه‌گیری به‌گوێره‌ی یاساكانی سی پی تی له چوارچێوه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌وه ده‌ژمێردرێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان ئه‌ویش رێكخراوی سی پی تی بۆته به‌شێك له‌و ده‌زگا ئه‌شكه‌نجه‌یی، كه یاری به هه‌ست و سۆز و ویژدان و هه‌بوون و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد ده‌كات، هه‌مانكات ئاشكراش بوو، كه تا ئێستا درۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد كردووه. كۆمیته‌ی دژه ئه‌شكه‌نجه “سی پی تی” كه پێویسته هه‌موو سه‌ردانه‌كانی بۆ ئیمڕالی راپۆرت بكات، به‌ڵام له كۆتای مانگی رابردوو ده‌نگۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، گوایه چوونه‌ته ئیمڕالی، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ ئاماده نه‌بووه بیانبینێ، دواتر گووتیان ویستومانه سه‌ردانی بكه‌ین، پاشان گوتیان مه‌زنده ده‌كه‌ین سه‌ردانی بكه‌ین، دواتر گووتیان له سه‌ردانمان بۆ زیندانه‌كانی توركیا سه‌ردانێكی ئیمڕالیشمان كرد…هتد. ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌رپرسانه‌ن، كه سی پی تی له‌ماوه‌ی رابردوو نیشانی داون، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ماوه‌ی دوای له بڵندترین ئاستدا یاری به‌ئاگركردنه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ دیار ده‌كا یان كۆمیته‌ی ناوبراو زۆر نابه‌رپرسه، یان هیچ هه‌ست و سۆز و ئه‌خلاقێكی مرۆڤایه‌تی تیا نه‌ماوه، یان به‌شێكه له‌پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی و یاری به‌چاره‌نووسی گه‌لێك ده‌كات؟
گه‌لانی كوردستان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی جیهان، كه رێبه‌ر ئاپۆ به رێبه‌ر و پێشه‌نگی خۆیان ده‌زانن و له‌وپێناوه شه‌و و رۆژ له تێكۆشانن بۆ ئه‌وه‌ی پارادایم و ستراتیژ و بیروبۆچوونه‌كانی بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردن، بۆیه یاری كردن به هه‌ست و سۆزی ده‌یان ملیۆن مرۆڤ له‌ئاستی جیهانیدا كارێكی هه‌روا ئاسان نییه. ئه‌مه واده‌كات، كه كاردانه‌وه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جموجۆڵانه‌ی سی پی تی و هێز و لایه‌نه پیلانگێڕه‌كان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان له‌ئاستی جیهانیدا بێ.
دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بینین، كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئه‌كه‌په – مه‌هه‌په ماوه‌ی هه‌شت مانگه له هێرشێكی هه‌مه لایه‌نه‌دایه بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان، له‌وپێناوه‌شدا هه‌موو جۆره چه‌كێكی قه‌ده‌خه كراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێناوه، هه‌ڵبه‌ت ئامانجیشی روونه ئه‌ویش له‌باربردنی شۆڕشی كوردستانه‌و به‌رده‌وامیدانه به په‌یمانی لۆزانی سه‌د ساڵی رابردوو. له‌لایه‌كیتریش ده‌وڵه‌تی توركیا گوایه به‌نیازه له مانگی حوزیرانی ساڵی داهاتوو بچێته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌رۆدغان و ئه‌كه‌په ده‌یانه‌وێت ده‌نگده‌ری كورد و هێزه ئازادیخواز و دیموكراته‌كانی توكیا بێ كاریگه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش به پاڵپشتی سی پی تی یه‌وه كه‌توونه‌ته ناو یارێكیتری قێزه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت فشاره‌كانیان بۆسه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لانی كوردستان زیاتر بكه‌ن.
له‌ئێستادا ده‌بێ هه‌موو كوردێكی وڵاتپارێز و ئازادیخواز و دۆستانی گه‌لی كورد، هه‌مانكات مرۆڤه دیموكرات و تێكۆشه‌ره‌كان، ده‌بێ بزانن دۆزی رێبه‌ر ئاپۆ دۆزی كه‌سێك نییه، به‌ڵكو دۆزی گه‌لانی كوردستان و مرۆڤه ئازادیخوازه جیهانیه‌كانه، واتا له‌كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م ئازادیخوازان سه‌ركوت بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش كه‌وتوونه‌ته ناو پیلانێكی چه‌په‌ڵ و دوور له‌هه‌موو پێوانه و ئه‌خلاقێكی مرۆڤایه‌تی. بۆیه له‌ئێستادا پێویسته ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانمان له‌هه‌موو كاتێك گه‌وره‌تر و به‌هێزتر و جه‌ماوه‌ریانه‌تر بن. رێگه نه‌ده‌ین هیچ هێز و ده‌وڵه‌تێك له هه‌رئاست و پێگه‌یه‌كدا ده‌بن یاری به هه‌ست و ویژدان و ئه‌خلاقمان بكات. بۆیه پێویسته یه‌خه‌یان بگرین و به‌هه‌موو توانمانه‌وه به‌رانبه‌ریان بووه‌ستینه‌وه و تا ئه‌وكاته‌ی پارێزه‌ران و خانه‌واده، رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بینن و له‌سه‌ر زاری خودی خۆی له دۆخی خۆیمان ئاگادارمان نه‌كاته‌وه نابێ بووه‌ستین.
سی پی تی و هه‌موو ناوه‌نده جیهانیه‌كان ئه‌وه ده‌زانن، كه رێبه‌ر ئاپۆ ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتووخوازه، بۆیه هه‌روا ئاسان نییه به‌قسه و قسه‌لۆك و گووتنی نابه‌رپرسانه لێدوانی نافه‌رمی له‌سه‌ر بدرێت. قسه‌كردن له‌سه‌ر ژیان و دۆخی رێبه‌ر ئاپۆ قسه كردنه له‌سه‌ر هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیه پێویسته جارێكی‌تر سی پی تی و هه‌موو داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جدیه‌تی ئه‌و دۆخه بزانن و خۆیان نه‌كن به به‌شێك له پیلانگێڕێ نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئ.م
Comments are closed.