ئایا بەھای دۆلار ١٦٠ ھەزار  دینار تێ دەپەرێنێت ؟

ماوەیەکە باھای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عیراقی ناجێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کردووە و ئەوەش قسە و باسی زۆری لە سەر دەکرێت و ھەندێک لە شیکەرەوان پێیان وایە دۆلار زیاتر بەرز ئەبێتەوە و رەنگە بگاتە سەروو ١٦٠ ھەزار دینار.

سەرەتا پێویستە شیکارییەکى زانستی لە روی تەکنیکی و فاندامێتاڵ بۆ بەھای دیناری عێراقى بکەین :

شيكارى فاندامێتاڵ:

یەکەم- ھیچ بیانویەک نیە بۆ بەرز بوونەوەی بەھای دۆلار لە بەر ئەوەی ئابووری عيراق لە ئاستێکی بەرزدایە و گەشەیەکەی باشی کردووە و لە ریزبەندی یەکەمە لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و دووەمە لە سەر ئاستی جیھان .

بۆ پاڵپشتی دیناری عێراقى یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی زیاترە لە ٩٦ مليار دۆلار  نزیکەی ١٣٥ تەن زێر ھەیە .

دووەمسەرچاوەی سەرەکی داھاتی عێراق نەوتە، نرخی نەوتیش بەرزە  .

سێیەم- ئەگەر پێت وایە دینار وەک تمەن و لیرە لە بەرامبەر دۆلار ھاڕە ئەکات ئەوە بێشبینیەکی ھەڵەیە، چونکە عێراق ھیچ سزا و گەمارۆیەکی ئابووری لە سەر نیە، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا خۆی سەپۆرتی دۆلار لە بانکی ناوەندی دەکات، لە بەر ئەوە بەراوردی ئابووری عێراق بە ئابووری ئێران و سوریا و لوبنان بەراوردێکی نالۆژیکیە .

چوارەمسعرى صرف لە بانکی ناوەندی جێگیرە ھەتا بانکی ناوەندی نرخی فەرمی فرۆشتنی دۆلار بە جێگری بھێڵێتەوە، کە ١٤٦ ھەزارە بەرامبە ١٠٠ دۆلار، ھیچ مەترسی لە سەر بەھای دیناری عێراقى نيه، ئەو فەرقەی ھەیە لە ئێستادا لە نرخی فەرمی و نافەرمی پێم وایە حاڵەتێکی نا ئاساییە ھۆکارەکەشی کەمی خستنەرووی دۆلارە لە بانکی ناوەندی و توندکردنی رێوشوێنی خستنە ڕووە .

پێنجەمبەھۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران خواستی ھاوڵاتیانی بۆ دۆلار زیادیکردوە بەو ھۆیەوە روو لە بازارەکانی عيراق دەکەن بۆ کرینی دۆلار، ئەو دۆخە تێپەرێت خواست لە سەر دۆلارکەم ئەبێتەوە.

شیکاری تەکنیکی:

ماوەی مانگێکە بە بەردەوامی دۆلار ڕوو لە بەرزیە، بەڵام نەیتوانیووە سەقفی ١٥٤ ھەزار بشکێنێ، چەند جار نزیکەی ١٥٣ تۆمار دەکات و پاشەکشە ئەکاتەوە بۆ خوار ١٥٢ ھەزار بەرامبەر ١٠٠ دۆلار، ئەمە پێمان دەڵێت، ھەرچندە قەبارەی خستنەڕوی دینار زۆرە، بەڵام لە بەرامبەریشدا دۆلاری پێویست ھەیە لە بازارەکانی دراودا .

لە بەر ئەوە پێم وایە بەرزی بەھای دۆلار لە ئێستادا کاتیە ھیچ مەترسیەک لە سەر نرخی دنیار نیە ، ئەگەرێکی زۆر لاوازە بگاتە سەروو ١٦٠ ھەزار، پێشبینی ئەکەم لە ماوەکانی داھاتوودا جێگیر دەبێتەوە .

ئ.م

Comments are closed.