یەکەم گۆرانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە ئاواز و هۆنراوەی دەمیرتاشە بڵاوکرایەوە

هەدەپە و هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی، یەکەم ئاوازی خۆی بڵاوکردەوە کە لە نوسین و ئاوازدانانی هاوسەرۆکی پیشوتری هەدەپەیە و لە زیندانەوە ئامادەکراوە و سەرەتای گۆرانیەکەش بە دەنگی خۆی تۆمار کراوە. 

گۆرانی “ئەمەکچیز” لە نووسین و ئاوازدانانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پیشوتری هەدەپە بۆ یەکەمجار لە گردبوونەوەی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی لە کارتالی ئیستەنبوڵ بە کۆرسی دیجلەو فوڕانی ناوەندی موزیکی کوردی نمایش کرا و دواتریش کلیپی ئەو ئاوازە بڵآوکرایەوە.

هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی، کە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)، پارتی کرێکارانی تورکیا (TIP)، پارتی کرێکاران (EMEP)، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (TOP)، پارتی بزووتنەوەی کرێکاران (EHP) و فیدراسیۆنی ئەنجوومەنە سۆسیالیستییەکان (SMF) دامەزراوە دوینێ گەورەترین میتینگی جەماوەری لە ئیستەنبوڵ ڕیکخست.

لە میتینگەکەدا گۆرانیەک بە ناوی ” ئەمەکچیز” پیشکەش کرا کە هۆنراوەکەی و ئاوازەکەی لە لایەن سەڵاحەدین دەمیرتاش دانراوە، ئەو گۆرانیە بە گێرەی میدیاکانی تورکیا وەک گۆرانی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی مامەڵەی لەگەڵ دەکریت.

 دەمیرتاش بەشی سەرەتای گۆرانییەکەی لە کاتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خێزانەکەی وتووە و دواتر کۆرسێکی شەش کەسی کە لە هونەرمەندانی کورد و تورک پێکهاتون وتویانەتەوە.

ناوەرۆکی گۆرانیەکە باسی لە رەنج و کرێکاران و کردووە تایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەوان دەتوانن سەرکەوتوبن و پشتیوانی فراوانی کرێکاران و هەژارانی کردووە.

 

 

 

 

 ها-ع

Comments are closed.