گروپی ما میوزیک یەکەم کۆنسێرتی خۆی پێشکەش بە ژینا ئەمینی کرد

گرووپی ما میوزیک یەکەمین کۆنسێرتی خۆی لە ئەنقەرە ساز کرد و گرووپی ما گۆرانیەکانی خۆی لە کەسایەتی ژینا ئەمینی دا پێشکەش بە هەموو ژنانی خۆڕاگر و بەرەنگار کرد.

گروپی ما میوزیک، کە دەستی بە ئەنجامدانی کۆنسێرت کردووە شەوى ڕابردوو یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە ناوەندی ڕۆشنبیریی نازم حیکمەت لە ئەنقەرە ساز کرد.

لەلایەن بەشداربوانى کۆنسێرتەکەوە پێشوازییەکی گەورە لە کۆنسێرتەکە کرا و میدحەت سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ش ئامادەی کۆنسێرتەکە بوو.

گروپی ما کاتێک چووە سەر تەختەی شانۆ لەلایەن ئامادەبوانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر چەپڵەیان بۆ لێدرا و سۆلۆژەنی گروپی ما ڕایگەیاند،  گۆرانیەکانیان لە کەسایەتیی ژینا ئەمینی دا پێشکەش بە هەموو ژنانی خۆڕاگر و بەرەنگار دەکەن.

گوێگرانیش بە دەم گۆرانیەکانی گروپی ما گۆڤەند و هەڵپەڕێکیان گێڕا.

دوای کۆنسێرتەکە گوڵ پێشکەش بە گروپی ما کرا و میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپەش پیرۆزبایی لە گروپی ما کرد.

ئ.م

Comments are closed.