مامۆستایان و شاعیران: دۆخى نوسین و هونەر لە هەرێم لە پاشەكشەدایە

مامۆستایان و شاعیرانى هەڵەبجە دەڵێن، نەك هەر هونەر و نوسین، بەڵكو نوسین لە هەموو بوارەكاندا بەراورد بە پێش هاتنی تەكنەلۆژیا بە تەواوی پاشەکشەى کردووە، دەشڵێن،، بەهۆی سەرقاڵبوونى هاوڵاتیان بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە، خۆشەویستی بۆ نوسین، كتێب و هونەر بە گشتی نەماوە .

شاعیران و مامۆستایانى پارێزگاى هەڵەبجە پێیان وایە، بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسیەى لە باشوری كوردستان هەیە، ڕەوشی هونەر و نوسین بەتەواوی ڕوی لەپاشەكشەکردن كردوە و لەوبارەوە بەشێک لە مامۆستایان و شاعیران بەمجۆرە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

وەرزێر حەمە سەلیم، کە یەکێکە لە شاعیرانى هەڵەبجە وتى، نەك هەر هونەر و نوسین، بەڵكو نوسین لە هەموو بوارەكاندا بەراورد بە پێش هاتنی تەكنەلۆژیا بە تەواوی پاشەکشەى کردووە، چونکە، لە ئێستادا نوسن و هونەر چێ ژو بەهایەیی جارانی نەماوە.

وەرزێر حەمە سەلیم
وەرزێر حەمە سەلیم

ئەو شاعیرە وتیشی، ئەو بارودۆخە سیاسیەیی لە كوردستان دروستبوە، هۆكارێكە بۆ پاشەكشەكردنی هونەر و نوسین، چونکە ململانێی حزبییەکان بووەتە هۆى ئەوەى کۆمەڵێک نوسەر دروستببن، کە تەنها پیاهەڵدان و وەسفى ئەو لایەنانە دەکەن، کە خۆیان خۆشەویستیان بۆى هەیە .

وەرزێر حەمە سەلیم باسیلەوەشکرد، نوسەران، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران هیچ هاوكاری و هاندانێكیان بۆ ناكرێت، لە هەمانکاتدا نوسین و هونەر بژێویی ژیانی كەسەكان دابین ناکات  و لە ئێستاشدا سەختی گوزەران وایكردووە هەموان لە خەمی تێپەڕاندنى ژیاندابن.

ئەو شاعیرە ڕاشیگەیاند، ڕێژەی بەشداربوانی ناو كۆڕ و كۆبونەوە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان بەرەو كەمبونەوە دەڕوات، هۆکارەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى هاوڵاتیان بیر لە نەبوونى کارەبا و موچە دەکەنەوە و لایەنەکانى دیکەی ژیانیان پشتگوێ خستووە.

وەرزێر حەمە سەلیم ئەوەشى خستەڕوو، ئەركی حكومەتە ئاوڕ لە ڕۆشنبیران و نوسەران بداتەوە، ئەگەر تەنها بە چاپكردنی كتێبەكانیان بێت و پێیوستە نوسەرانیش لە ڕێگەى نوسینەکانیانەوە گۆڕانكاری لەناو كۆمەڵگاكەی دروست بكەن.

هەروەها، لوقمان لەتیف، کە مامۆستایە باسلەوەدەکات، بەهۆی سەرقاڵبوونى هاوڵاتیان بە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە، خۆشەویستیان بۆ نوسین، كتێب و هونەر بە گشتی نەماوە، چونکە كاتێك کتێبى نوسەرێك خوێنەری نەبێت وال ە نوسەرەکە دەکات بە تەواوی پاشەكشە‌ لە نوسینى كتێب بکات.

لوقمان لەتیف
لوقمان لەتیف

ئەو مامۆستایە ئەوەشى خستەڕوو، حكومەت ڕۆڵێكی وای نیە كارئاسانی بكات بۆ نوسەران، بۆ نمونە كتێبێك بنوسرێت حكومەت ئەركەكەی بخاتە سەر شانی خۆیی، بەپێچەوانەوە هەمووی لەسەر شانی نوسەرە ئەوەش وای لێدەكات پاشەكشێ بكات لە نوسین. 

ئ.م

 

 

 

Comments are closed.