یاسای هیوا..مافە زەوتکراوەکەی ڕێبەر ئۆجالان

وێڕای سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و گۆشەگیری توند و پێشێلکردنی هەموو یاسا و مافەکانی ڕێبەر ئۆجالان وەک زیندانییەک، تەنانەت مافی ‘هیوا‌شی لێ زەوتکراوە، کە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە دەرکراوە و بەگوێرەی ئەو یاسایە، مافی ئازادکردنی پێدەدرێت.

بەگوێرەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، یاسایەک یاخود مافێک هەیە بە ناوی “هیوا”، بەم پێیە هیچ مرۆڤێک هەتا هەتایە لە زینداندا نامێنێتەوە، دوای زیاتر لە ٢٠ساڵ مانەوە لە زیندان مافی ئەوەی هەیە، پێداچوونەوە بە دۆسیەکەیدا بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو تەمەنەی ماویەتی، لە دەرەوەی زیندان بەسەری ببات.

کاتێک لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، هه‌ندێك لە وڵاتانی ئه‌وروپا سزای له‌سێداره‌ دانیان هه‌ڵگرت، هیوایەک بۆ ئازادبوونی ئەو کەسانەی کە سزای قورس یاخوود هەتا هەتاییان هەیە، بوو بە مایەی گەنگەشەکردن و خرایە ڕۆژەڤەوە.

ئه‌و مشتومڕه‌ یه‌كه‌م جار له‌ ئه‌ڵمانیا هاته‌ ئاراوه‌، “مافی هیوا” په‌یوه‌سته‌ به‌وەی كه‌ “مرۆڤ كاتی هات بۆ ئەوەی ببێتە كه‌سێكی سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگە”، ئەو تەمەنەی کە ماویەتی لەدەرەوەی زیندان بەسی ببات، ئەم مافەش به‌م جۆره‌ چووه‌ ناو وێژه‌ی یاساییه‌وه‌.

لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەم مافە چووە ناو فەرهەنگی یاسایی زۆرینەی وڵاتانی دیکەوە، بەم جۆرە، کەسی زیندانیکراو پاش ٢٠ساڵ یان زیاتر لە مانەوەی لە زینداندا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئازادبکرێت، یاخوود  دوای تەمەن و ماوەیەکی درێژ لە بەسەربردنی سزاکەی، وڵاته‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌مواری یاساكانه‌وه‌ یان پێداچوونەوە بە دۆسییەکەیدا وه‌ك لێخۆشبوون زیندانییه‌كه ئازاد بکات.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دوای پێلانگێڕی نێودەڵەتیی لە ساڵی ١٩٩٩وە زیندانییەکانی دیکەی گواستراونەتەوە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان براوەتە دوورگەی ئیمرالی و ٢٣ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدا گۆشەگیرکراوە.

تا ئەمڕۆش گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان بەتووندیی بەردەوامە، لە ئاداری ساڵی ٢٠٢١ـەوە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت.

لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١وە، بە بیانووی جیاواز، هەندێک جاریش بە بڕیاری دادگا، یاخود بێ هۆکار بە پێچەوانەی یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ، ڕێبەر ئۆجالان خراوەتە ژێر گۆشەگیرییەکی تووندەوە.

سزای دیسپلین یاخود سزای پابەندێتیی بە یاساکانی زیندانەوە، یەکێکە لەو بیانووانەی، کە دەوڵەتی تورک وەک چەکێک بەکاریدەهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالاندا، لەلایەن خانەوادە و پارێزەرەکانییەوە.

کۆمیتەی دژە ئەشکەنجەی ئەوروپا (CPT) لە ساڵی ١٩٩٩ەوە هەشت جار شاندی بۆ ئیمراڵی ناردووە، لە جیاتی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان، تەنها وەک چاودێرێک مامەڵەیان کردووە، کۆتا جاریش مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەردانی ئیمراڵیان کرد، بەڵام تائێستا لەوبارەیەوە هیچ ڕاپۆرتێکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ب.گ

 

Comments are closed.