سه‌ردار ستار
له كۆتای ساڵی رابردوو له پێشه‌نگای په‌رتووكی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رۆمانی رۆمانووسی گه‌نج و خاوه‌ن پێنوسێكی یاخی و نوێی كاك نه‌به‌ز گۆران به‌ناوی “شازاده‌كه‌ی ئورفا” كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران، وێڕای ده‌ستخۆشیم بۆ كاك نه‌به‌ز گۆران بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه پڕ واتایه‌یی، دوای خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی شازاده‌كه‌ی ئورفا ده‌مه‌وێ چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌كی له‌سه‌ر بده‌م؛
نه‌به‌ز گۆران وه‌ك رۆمانووسێكی لاو، به هه‌وڵ و ماندوبوون و شه‌ونخونی، توانی مۆری خۆی له خه‌باتێكی نوێ بدات. ئه‌و رۆحه به‌رپرسیاریه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی كه نووسه‌ر نیشانیداوه، هه‌مانكات ئه‌و رۆحه یاخی و نوێخوازیهیی وایكردووه، ده‌ست بۆ نووسینی رۆمانێك به‌بات كه هه‌ركه‌س ئه‌و بوێریهیی نییه كه خۆی له قه‌ره‌ی بدات.
رۆمان نووس كه چیرۆكی رۆمانه‌كه‌ی چڕ كردۆته‌وه له‌سه‌ر رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆوه، واتا له چواری نیسانی 1949 تاكو دیلكهوتنه ده‌ستی داگیركه‌ری تورك به پیلانگێڕیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له 15ی شوباتی 1999 و ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێ له زیندانی ئیمرالی.
رۆمانووس به‌گشتی خۆی چیرۆكێكی داهێناوه، به‌ڵام قۆناخه‌كانی ئاماده‌كاری و ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادی كوردستانی له‌بیر نه‌كردووه. دیاره 72 و ساڵی ته‌مه‌نی مرۆڤێك كه سه‌رجه‌م ته‌مه‌نی له‌ناو خه‌بات و تێكۆشان و ناكۆكی و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بووه، هه‌مانكات شۆڕشێك كه په‌نجا ساڵه له شوێنێك ده‌ركه‌وت كه ده‌گوترا سیاسه‌تی دوژمنان بۆ نكوڵی و توانه‌وه سه‌ركه‌وتووه. ئیدی نه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ماوه به‌ناوی كورد، نه وڵاتێك ماوه به‌ناوی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و رێبه‌رایه‌تیه و ئه‌و تێكۆشانه شۆڕشگێڕیانه، توانی له ئه‌نجامی هه‌وڵ و ماندووبوونێكی بێ وچان ئه‌و واقیعه ههڵگێڕیتهوهو گه‌لێك بونیاد بنێ كه بتوانێ بڵێ من هه‌م و بۆ گه‌یشتن به ئازادیش بێ باكم له پێشكه‌ش كردنی هه‌موو قوربانی و فیداكاریه‌ك.
نووسه‌ر جێ په‌نجه‌ی رێبه‌ر ئاپۆی له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و هه‌مانكات كادیره سه‌ره‌تایی و پێشهنگهكانیشی به‌جوانی ئاماژه پێداوه، به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تی وه‌ك مه‌زلوم و خه‌یری و كه‌مال و چوار ئه‌ستێره‌كه‌ی زیندان، هه‌مانكات پێشه‌نگه مه‌یدانیه‌كانی ئه‌مڕۆی شۆڕش كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌هه‌مان مۆڕاڵ و هێزه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، بۆیه جوانی پێكه‌وه. فه‌یله‌سوفی چیا ئازاده‌كان عه‌لی قه‌یتان كه یه‌كه‌م كه‌سه له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ یه‌كتری ده‌ناسن، هه‌مانكات كه‌سایه‌تی تاشه به‌رده‌كه جه‌میل بایك، كه‌سایه‌تی به‌دوای لێگه‌ڕین و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون دوڕان كه‌ڵكان، هه‌مانكات ئه‌و كهسایهتیهیی كه چیلكه داره نهسووتاوهكه له‌ناو ئاگر ده‌رده‌خات موراد قه‌ره‌یلان. جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه ده‌بووا شوێنی هه‌بووایه ئه‌ویش كه‌سایه‌تی حه‌قی قه‌راره كه رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك رۆحی شاراوه‌ی خۆی به‌ناوی كردووه، چونكه كه‌سایه‌تیه‌كی توركی شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگ، به‌ڵام به‌ده‌ستی گرووپێكی به‌كرێگیراوی نزیك په‌ده‌كه‌ی به‌ناوی ستێركا سۆر له ساڵی 1977 شه‌هید ده‌بێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش رۆڵی كوردی به‌كرێگیراو و بێچاره و لاوازی وه‌ك شاهین دونمهزیش له‌بیر نه‌كراوه. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت كه مێژووی كورد، قاره‌مانه‌كان و خیانه‌تكارانی پێكه‌وه پێشبڕكێیانه، به‌ڵام شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان له مێژووی په‌كه‌كه‌دا ده‌رفه‌تیان بۆ به‌كرێگیراو و نۆكه‌ران نه‌هێشتۆته‌وه.
خاڵێكی بنچینه‌ی و سهركهیتریش كه نووسه‌ر له‌بیری نه‌كردووه ئه‌ویش، رۆڵی تێكۆشانی هێڵی ئازادی ژنه، بۆ ئه‌مه‌ش دوو كه‌سایه‌تی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌ویش ساكینه جانسز وه‌ك ژنه شۆڕشگێڕێك كه كۆمه‌ڵكوژی دێرسیم له‌ناوی نه‌بردووه‌و بۆ تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌له‌وی و سه‌رجه‌م دێرسیمیهكان و كوردستان ده‌ركه‌وتووه. له‌پاڵ ئه‌ویش رۆڵی كه‌سیره یلدرم كه نووسه‌ر وه‌ك ژنێك له خێزانێكی توركی نه‌ته‌وه‌په‌رستی دیاری كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كهسیرهش ژنێكی كوردی دێرسیمیه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی نكۆڵیان له كوردبوون و عه‌له‌وی بوون و زازكی بوون و هه‌موو نرخه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیه‌كان به‌رداوه‌و لهتوركێك زیاتر بوونه‌ته تورك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و تروسكایهیی كه به رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه، بیكوژێنهوهو ژنایه‌تی كلاسیك و به ئاره‌زوو و هه‌ست و سۆزه‌كانی ئه‌و تروسكه ئازادیه بكوژێنێته‌وه، كاتێك ئه‌مه‌شی ده‌ست ناكه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تی شۆڕش بكات. ده‌كرا هێڵی ئازادی ژن و تێكۆشانه شكۆداره‌كه‌ی كه ئه‌مڕۆ سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه زیاتر رۆڵی پێدرابووایه، چونكه ئه‌و له‌مێژووی كورد رووی نه‌داوه، شۆڕشگێڕه ژنه‌كانی په‌كه‌كه له خه‌تی ئازادی‌دا نیشانیاندا، كێ وه‌كو بێریتانی كردووه‌و خۆی له‌شاخه‌كان فڕێ‌دا، به‌ڵام راده‌ستی بهكرێگیراوان و نۆكه‌رانی كورد نه‌بوو. كێ وه‌كو زیلانی كردووه خۆی له‌ناو جه‌رگه‌ی داگیركه‌ران پارچه پارچه كرد، ئینجا له نامه‌كانیدا ده‌ڵێت، خۆزگه له رۆحم زیاتر شتێكیترم هه‌بووایه پێشكه‌شی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌له‌كه‌م بكردبووایه، رێبه‌ر ئاپۆش وه‌ڵامی ئه‌و گوته به‌نرخه‌ی دایه‌وه‌و گوتی، زیلان فه‌رمانده‌و ئێمه‌ش سهربازێكین له هێڵی ئه‌ودا تێكۆشانی ئازادی به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
تێكۆشانی زیندانی ئامه‌د و ئه‌و رۆڵه‌ی كه قاره‌مانانی زیندان له‌كه‌سایه‌تی مه‌زلوم و خه‌یری و كه‌مال و چوار ئه‌ستێره‌كه و ساكینه و هه‌ڤاڵه ژنه‌كانی نواندیان و به رۆحی خۆیان دروشمی به‌رخودان ژیانه و راده‌ست بوون مردنه، ئه‌مه‌شیان كرده وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو مرۆڤێكی كورد. له‌وباره‌وه نووسه‌ر هه‌وڵی داوه وێنه‌كه وه‌كو خۆی نیشابدات و حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی باس كردووه. زیندان كردنه مه‌یدانی تێكۆشان و به‌رخودان و فێرگه‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران، له مێژووی 45 ساڵه‌ی زینداندا په‌كه‌كه به ئیراده و هێز و باوه‌ڕی مه‌زلوم و كه‌مال و خه‌یری و ساكینه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، تا ئه‌مڕۆش ئه‌و به‌رخودانه به‌رده‌وامه.
دۆڵی ئاوازه ئازاده‌كان، پێناسه و ناولێنانێك به‌قه‌د ئه‌و تێكۆشان و ماندوبوون و هێز و ئیراده‌یه‌یی كه رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵانی له دۆڵی بیقاعی لوبنان ئه‌و پێگه‌یی كه بۆ جاری دووه‌م ئاگری شۆڕ‌شیان پێ گوڕتر كرد. ئه‌وه‌ش وای كردووه دیسان چیرۆكه‌كه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر دووباره بۆته‌وه، جارێكتر بته‌كان به ده‌ستی نهوهیهكیتری دهشكێنرێنهوهو ئیدی ئه‌و بتانه جارێكی‌تر ناتوانرێت كهسێكیتر دایانبنێتهوه، نه‌ك ته‌نها له ئورفا به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رنگوم بوون و سه‌رده‌می ئازادی ژن و پێكه‌و ژیانی دیموكراتیانه‌ی گه‌لان ده‌ستی پێكردووه.
هونه‌ری رۆمان نووسینی نه‌به‌ز گۆران به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت زیاترین په‌یام به كه‌مترین نووسین بدات، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌مه هه‌موو كات نه‌ی پێكێ، به‌ڵكو هه‌ندێكجار پێویست ده‌كات چیرۆكه‌كان درێژ بكرێنه‌وه، نمونه یه‌شار كه‌مال له‌وباره‌یه‌وه نمونه‌یه‌كی زۆر جوانه، دیسان به‌ختیار عه‌لیش ئه‌و هه‌وڵه‌ی هه‌یه، هه‌وڵی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان ده‌دن نه‌ك وشه ژماردن. مه‌به‌ستمه به‌م سه‌رنجه نووسه‌ر هه‌ندێك به‌شی تری له لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی ههڵدابانهوهو زیاتری چووبا بنج و بنه‌وانی، ده‌كرا كه‌سایه‌تیه‌كان ته‌نها له باكوور قه‌تیس نه‌مێنن، به‌ڵكو رۆژئاوا‌و باشوور و رۆژهه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی له‌خۆ گرتبا، هه‌مانكات له تێكۆشانی ئازادی ژن ده‌كرا زیاتر لایهنیتری لێكرابایهتهوه، چونكه وه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، ژن ئازاد نه‌بێت كوردستان ئازاد نابێ، بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ئازاد نه‌بووه كه ژن تێدا كۆیله‌یه. بۆیه‌ش گه‌یشته ئه‌و دروشمه پڕ واتا فه‌لسه‌فیه جڤاكیه ” ژن ژیان ئازادی”.
له خاڵێكیتردا ده‌كرا رۆمانووس وردتربێ ئه‌ویش، له ناسنامه‌ی عه‌له‌ویه‌تی و گوندی ئه‌مارا و خێزانی ئاپێ ئۆجه‌لان و هه‌ساره خاتوون و مه‌لایه‌كی به ئه‌سڵ عه‌له‌وی. ئه‌مه جێگه‌ی تێڕامانه، له‌وانه‌یه نووسه‌ر هه‌وڵی دابێ باوه‌ڕی و ئاینه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان وه‌ك ئێزیدی، عه‌له‌وی و یارسان له كه‌سایه‌تی خێزانی رێبه‌ر ئاپۆ و ره‌سه‌نایه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی بۆ تێكۆشانێكی وا سه‌خت نیشانبدات، ئه‌مه شیرۆڤهیهكه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستیه‌ك هه‌یه و ته‌واوی گه‌لی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین ناسنامه‌ی ئاینی و باوه‌ڕی و مه‌زهه‌بی، خێزانی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ناسن، بۆیه گۆڕینی ناسنامه‌كه‌ی خێزانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌وانه‌یه لای خوێنه‌ره هۆشیاره‌كان ته‌مێك بخاته سه‌ر حه‌قیقه‌ت و زیندو راگرتنی خودی بویه‌ر و هه‌بوونی ئه‌و راستیانه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ زۆر به وردی له هه‌ركه‌سێك زیاتر شیكاری بۆ چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی كردووه.
وه‌ك دوا سه‌رنجم لاوه جووتیارێك كه به ره‌نج و ماندوبوون و شه‌ونخونی و هه‌وڵه‌كانی، گه‌لێك وه‌ك رێبه‌ری خۆی په‌سندی كردووه‌و له هه‌موو شوێنێك ژن و پیاوی كورد ده‌ڵێت ـ بژی رێبه‌ر ئاپۆ” وه‌سف كردنی وه‌ك شازاده، جێی تێڕامانه، ئێمه‌ی ئازادیخواز و وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕان، رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ بۆیه په‌سندكراو و به هه‌زاران كه‌س ئاماده‌یه خۆی له‌پێناو فیدا بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شازاده و رۆڵه‌ی ئاغا و شێخ و خانه‌دانه‌كان نه‌بوو. نووسه‌ر وه‌ك هه‌ستێكی جوان و لێهاتووی بۆ كه‌سایه‌تیه‌كه دیاری ده‌كات كه ده‌ڵێت ” شازاده‌ی شه‌وه به‌فره زۆره‌كه” به‌ڵام بۆ كوڕه جووتیارێكی زه‌حمه‌تكێش و ره‌نجده‌ر و كاركه‌ر، ده‌كرا به‌گوێره‌ی ئه‌و راستینه‌یه ئه‌و ناوه‌ش ههڵبژێردرابوایه، وابزانم باشتر ئامانجی بپێكابووایه.
له‌گه‌ڵ دووباره ده‌ستخۆشی بۆ كاك نه‌به‌ز گۆرانی ئازیز، باوه‌ڕ ده‌كه‌م سه‌رنجه‌كانمان به دڵێكی فره‌وان وه‌رده‌گرێت و هه‌مانكات چاوه‌ڕێی به‌رهه‌م و كاری زیاتری لێ ده‌كه‌ین، كه‌وه‌ك ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه‌ی هه‌موومانی له‌ده‌وره كۆبكاته‌وه، ئیدی كاك نه‌به‌ز به‌و رۆمانه‌ی كۆمه‌ڵێك په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزیشی دا‌و گوتی، ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌فرۆشن و سیخوڕی بۆ داگیركه‌ران ده‌كه‌ن و بوونه‌ته كه‌وا سووره‌ی به‌ر له‌شكری داگیركه‌ری تورك، ئه‌وا كوردێك و رۆشنبیرێك و مرۆڤێكی ئازادیخواز هه‌یه كه هه‌موو هه‌ست و رۆحی له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئازادی و رێبهرهكهیدا بۆته یه‌ك و رۆمانی ئازادی ده‌نووسێته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه لهپایهمه پڕ واتا و گرنگه‌كانی.
هـ. ح
Comments are closed.