هونەرمەندێک بەرهەمێکی هونەری بۆ چوار بەشی کوردستان ئامادە دەکات

هونەرمەندێکی شاری سلێمانى بەرهەمێکی نوێی موزیک بۆ کۆکردنەوەی چوار فۆرمی موزیکی کوردستانی گەورە ئامادە دەکات کە بەشێوازی جیاوازی ناوچەکانی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت.

ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری هەڵدەستێت بە دروستکردنی بەرهەمیێکی نوێ بەناوی (کوردیا ) بەدەنگی هونەرمەند پێشەوا ڕەمەزان لە نوێترین کاری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاودەکاتەوە کە کۆکردنەوەی چوار فۆرمی موزیکی کوردستانی گەورەیە.

بەرهەمەکە پێکدێت لە فۆڕمی قەتاری ناوچەوی گەرمیان دەنگ بێژی سەرحەدی باکوری کوردستان حەیرانی ناوچەوی هەولێر و بەزمی خاوی ناوچەی هەورامان کە ئامانج لێ کۆکردنەوەی ئەو چوار فۆرمەی موزیکی کوردستان.

هەروەها بەرهەمە هونەرییەکە ئۆکێستراڵیە کە پێشتر بەو ستایلە نەکراوە دابەشکردنی کاری موزیک لەلایەن د. هادی مورادی و دەرهێنەری بەرهەم ئاراس قەرەمانی  بۆ کراوەو بەرهەمی ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری.

هـ. ح

Comments are closed.