لەسنوری شارۆچکەی کەلار، بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا، هاوکاری بەسەر زیاتر لە ۱۰۰ کرێکاری ژینگە پارێزدا دابەشدەکرێت .
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تایبەتمەندی کرێکارانی مەڵبەندی گەرمیانی شیوعی و لیژنەی کاری هەرەوەرزی شارۆچکەی خانەقین و پارێزگای سلیمانی سەبەتەی خۆراکیان بەسەر ژمارەیەک لە کرێکارانی ژینگە پارێزی سنورەکەدا دابەش کرد.
سەلام عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی هەرەوەزی خانەقین، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: کرێکارانی ژینگەپارێز زۆرترین کاریان لەسەر شانە و بەبەردەوامی کاردەکەن و زۆرجار بەدوو مانگ مووچە وەرناگرن.
وتیشی: هاوکارییەکانمان بریتی بوو لەسەبەتەیەکی خۆراکی و چەندی کیلۆیەک خۆراکی تێدابوو و درا بە۱۱٥ کرێکاری ژینگە پارێز، لەسنوری هەردوو شارۆچکەی کفری و کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان .
ها-ع
Comments are closed.