لە سەر هێرشکردنە سەر پزیشکێک ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان دەکات و داوا دەکات بەدواداچوونی جدی بکرێت.
دوای ئەوەی فەرماندەیەکی سەربازی پەدەکە لە دهۆک هێرشی کردە سەر پزیشکێک شنۆ شەهید ئەشقی، ئەندامی لیژنەی تەدروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە دەڵێت: فەرماندەیەکی سەربازی سەر بە پارتی لەژێر فشار و ئەشکەنجە لەساڵی ٢٠١٨ تاوەکو ئێستا بە بڕی سەدان هەزار دۆلاری وەک سەرانە لێ وەرگیراوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکردووە: لەکاتێکدا نوسینگە و بارەگای سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دادگا و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام لەئاست ئەو کارە قێزەونە و پڕ شەرمەرزایە مافی پزیشکێک بێ هەڵوێست بوون.
شنۆ سەهید ئەشقی رونیشی دەکاتەوە: نابێ لەژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگە بدرێ پێگەی سەربازی بۆمەرامی کەسی و حیزبی و مافیاگەرایی و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن بەکاربهێندرێ و شکۆی پێشمەرگە لەکەدار بکرێ.
لە نوسراوەکەیدا داوای کردووە سەرۆکی پەرلەمانی هەریمی کوردستان نوسراوەکەی ئاڕاستەی داواکاری گشتی و لیژنەکانی مافی مرۆڤ و پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر بکەن و بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو بابەتە بکەن دەرئەنجام و ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنن.
ها-ع
Comments are closed.