کەنەکە لەگەڵ سەنتەری میترۆ کۆبوەوە

شاندی کەنەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ کۆتایی هێنان بە پەیماننامەی لۆزان سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد.

لە بەردەوامی زنجیرە دیدارەکانی شاندی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان – کەنەکە، دوای ئەوەی ئەمرۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڵ سەنتەری میترۆ کۆبوونەوە.

ئەحمەد قەرەموس، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەیەوەیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گەلی کورد هەرگیز پەیماننامەی لۆزانی قبوڵ نەکرد و نایکات، لە بەر ئەوەی گەلی کورد خاوەنی ئیرادە و ستراتیژی چارەسەریە، ١٠٠ ساڵ تێپەڕ دەبێت، وا دیارە، پێویستە جارێکی دیکە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێ بکرێتەوە، گەلی کورد بە شوێن پرسی ئاشتی و چارەسەریەوەیە، دژ بە داگیرکەری.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنگرەی نەتەوەیی ساڵی ڕابردوو لە ساڵیادی ئەنجامدانی پەیماننامەی لۆزاندا کۆنفرانسی ئەنجامدا، دەمانەوێت بەیەیەکەوە کار بکەین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتیەکان و ڕۆژنامەنوسان و هونەرمەندان، هەموو چین و توێژەکان دیدار ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەرچوارپارچەی  کوردستان بخەینەڕوو.

هاوسەرۆکی کەنەکە وتیشی: سەردانەکانمان بەردەوامی دەبێت، ئەگەر پەدەکە و یەنەکە، کێشەکانیان چارەسەر نەکەن، بە تایبەتتریش پەدەکە، مەترسیەکانی داگیرکاری لەسەر گەلی کورد و کوردستان زیاتر دەبن.

ها-ع

Comments are closed.