رژاک ژنان لە شوێنی کارەکانیان بەسەر دەکاتەوە

لە سلێمانی ڕێکخراوی ڕژاک، بەبۆنەی هەشتی مارسەوە زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا و گوڵیان بەسەر ژناندا دابەشکرد و ١٦ نەمام بۆ بیرهێنانەوەی ژینا ئەمینی ڕوێندرا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کورستان- ڕژاک، بە بەشداری ژامرەیەک لە چالاکوانان، بە مەبەستی پیرۆزکردنی هەشتی مارس و زیندوو ڕاگرتنی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” زنجیرە چالاکییەکان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا لە شوێنی کارەکانیان گوڵ پێشکەش بە ژنان کرا و دواتریش ١٦ نەمانی زەیتوون لە پارکی هەواری شار، وەک ئاماژەیەک بۆ ١٦ی ئەیلول کە ڕۆژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینییە ڕوێندرا.

بانو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە رۆژ نیوزی وت: ڕێکخراوەکەمان وەک نەریتێکی ساڵانە لە گەڵ نزیک بونەوەی هەشتی مارسدا زنجیرەچالاکییەک ئەنجامدەدەین چالاکییەکانی ئەمرۆشمان وەک سەرەتای چالاکییەکانی هەستی ماریسی ئەمساڵ دەبێت.

هاژە محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادیی کە بەشداری چالاکیەکە بوو دەڵێت، ئامانجیان لە پێشکەشکردنی گوڵ بەو ژنانەی کاری دەرەوە دەکەن، نیشاندانی ئەوەیە کە ئیتر ژن شانبەشانی باوک و برا و هاوسەرەکەی کاردەکات، ژن هۆشیاربووەتەوە.

ها-ع

Comments are closed.