پانێلێک لە بارەی کەرتی کشتوکاڵ لە هەولێر ڕێکخرا

ئەمڕۆ پانلێک لە ژێر ناوی باشترکردنی ژیانی جوتیاران و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ سازکرا، تایدا داوا کارا گرنگی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت.

لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی کە پێکهاتووە لە هەریەک لە حزبی شیوعی و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پانێلێکی لە بارەی دۆخی کشتوکاڵ و ژیانی جوتیاران لە هەریمی کوردستان ڕێکخست و تیایدا ژمارەیەک لە جوتیارانی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتاران بەشداریان کرد.

لە پانێلەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی کە بەرهەمی ناوخۆیی بە بازار بکرێت، بەرهەمی هاوردەکراوە شوێنی بەرهەمە ناوخۆیەکان نەگرێتەوە.

هەڵکەوت عەبدولرەحمان، نوێنەری وەزیری کشتوکاڵ لە پانێلێکەدا وتی: وەزارەتی کشتوکاڵ بەپێی ئەو پلان و رەشنوسەی ئامادەی کردووە، لەبواری گرینگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و بەبازاڕکردندا، هانی جوتیاران دەدات بۆ  بەروپێشچوونی بەرهەمی ناوخۆیی.

ها-ع

 

Comments are closed.