وتەبێژی ده‌زگای بنەماڵەی شەهیدانی شنگال، ڕه‌خنه‌ی له میری ئێزدییه‌كان گرت، كه له‌سه‌ردانه‌كانی بۆ وڵاتان، باسی له ڕێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می نێوان په‌ده‌كه و حكومه‌تی عێراق كردووه و ڕایگه‌یاند، ئه‌ركی میر ئه‌وه نییه، كه باس له‌و ڕێككه‌وتنه بكات، به‌ڵكۆ ده‌بێت كار بۆ یه‌كڕیزی نێو ماڵی ئێزدییه‌كان بكات.
لە كۆتایی مانگی شوبات و سەرەتای ئه‌م مانگه، لە ئەنجامی دوو هێرش بۆ سەر فەرماندەكانی یەبەشە و ئاسایشی ئێزیدخان، سێ فەرماندە بە ناوەكانی “پیر چەكۆ، ئاگر جەعفەر و شێرزاد شەمۆ” شەهید بوون، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی كۆمەڵگەی ئێزدی لێكه‌وته‌وه.
لەوبارەشەوە حەمەد بشار، وتەبێژی ده‌زگای بنەماڵەی شەهیدانی شنگال، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنیوز، ئامانجەكانی پشت ئەو هێرشانە، هه‌روه‌ها سیاسەته‌كانی پەدەكە له شنگال و بەتایبەتی ئەو كرده‌وانه‌ی بە دەستی سیخوڕەكان ئەنجام دەدرێن هەڵسەنگاند، هاوكات داوایەكیشی ئاراستەی بابە شێخی ئێزدییان و میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان كرد.
پەدەكە نایەوێت گەل بگەڕێنەوە بۆ شنگال
حه‌مه‌د بشار هێرش بۆ سه‌ر پێشه‌نگ و فه‌رمانده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، به هێرشێكی كۆمه‌ڵكوژی ناوبرد و ئامانجی پشت ئه‌و هێرشانه‌ی به‌م جۆره خسته‌ڕوو، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌ر له‌وه‌ی ڕیشه‌ی ئێزیدخان بێت، ڕیشه‌ی كوردستانه، ده‌یانه‌وێت ڕیشه‌ی ئێمه هه‌ڵته‌كێنن و زۆر ئامانجیان هه‌یه، سه‌رباری ئه‌و هێرشانه گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وامن له گه‌ڕانه‌وه، به‌تایبه‌تی ئامانجی په‌ده‌كه ئه‌وه‌یه، كه گه‌له‌كه‌مان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال و له ژێر ده‌ستی ئه‌واندا بمێننه‌وه، په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌ناو ببات.
وتەبێژی ده‌زگای بنەماڵەی شەهیدانی شنگال هه‌روه‌ها به‌بیری هێنایەوە، لە ٣ی ئاداری ٢٠١٧ش په‌ده‌كه هێرشی کردە سەر خانەسۆر و وتی: ئامانج له‌و هێرشه ئه‌وه بوو، كه جارێكی دیكه داعش بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شنگال، هێرشی ئه‌وان بۆ سەر خانەسۆر په‌یوه‌ندی به شكستی داعشه‌وه بوو و ویستیان تۆڵه‌ی داعش له گه‌له‌كه‌مان بکەنەوە.
ئه‌و ئامانجانه‌ی دوژمن دیاریكردوون له‌سه‌ر ده‌ستی سیخوڕه‌كان ده‌پێكرێن
حه‌مه‌د بشار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر شنگال سیاسه‌تی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به پێی بارودۆخ و كات شێوازی هێرشه‌كانیان ده‌گۆڕن، وتیشی: له سه‌رتاوه تائێستا به فرۆكه‌ی شه‌ڕ و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌م دواییانه‌دا هه‌وڵیاند تۆڕی سیخوڕی پێك‌بێنن و گه‌له‌كه‌مان له دژمان بكار بهێنن، گه‌نجانمان ڕاپێچی لای خۆیان ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌ن به سیخوڕ و له دژی گه‌له‌كه‌مان به‌كاریان ده‌هێنن.
بشار له‌و ڕووه‌وه داوای له خه‌ڵكی ئێزدی و شنگال كرد، كه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه داوای ئه‌و تۆڕ سیخوڕیانه‌وه.
ده‌یانه‌وێت ڕێگه له به‌ره‌وپێشچونی كۆمه‌ڵگا بگرن
وتەبێژی ده‌زگای بنەماڵەی شەهیدانی شنگال باسی له‌وه‌شكرد، گه‌له‌كه‌مان له زۆر ڕووه‌وه وه‌ك، سه‌ربازی و هزری و هتد.. به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئامانجی میتی تورك و په‌ده‌كه‌ش له به‌سیخوڕكردنی گه‌نجان و هێرشه‌كانیان ئه‌وه‌یه، كه گه‌له‌كه‌مان بێباوه‌ڕ بكه‌ن و ڕێگه له به‌ره‌پێشووچوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بگرن، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به دوژمن فرۆشتووه و بوونه‌ته سیخۆڕ، چیتر به یه‌كێك له خۆمانیان نازانین.
“ئه‌ركی میری ئێزدی یه‌كخستنی گه‌له نه‌ك سه‌رقاڵبوون به ڕێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م”
حه‌مه‌د بشار هه‌روه‌ها داوای له بابه شێخی ئێزدییان كرد، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه بووه‌ستێته‌وه، كه له دژی شنگال په‌یڕه‌و ده‌كرێت و خاوه‌نداری له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بكات، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌شی له حازم، ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان گرت و وتی: ئه‌گه‌ر ببێته به‌شێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی دژی شنگال له‌ئارادان، چ وه‌ك گه‌ل و چ وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان قبوڵی ناكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ میری ئێزدییان به وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێت و باسی ڕێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌كات، ئه‌وه كاری ئه‌و نییه، كه خۆی به ڕێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌رقاڵ بكات، به‌ڵكوو كاری ئه‌و بریتییه له‌وه‌ی، ڕێككه‌وتن و یه‌كڕیزی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی دروست بكات، كاری ئه‌و ئه‌وه‌یه، یارمه‌تیده‌ر بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی، نزیكه‌ی ١٠ ساڵه له ژێر خێمه‌دا و له‌نێو كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، چونكه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میری ئێزدی پشتیوانیان لێده‌كات به ده‌یان خێمه‌یان سوتێندراوه و به ده‌یان كچی گه‌له‌كه‌مان له‌و كامپانه ڕفێندراون.
ڕ.ڕ
Comments are closed.