کۆبوونەوەی هاوپەیمانی میللەت کۆتایی هات و کلچدار ئۆغڵو کاندید کرا

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی میللەت کە شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیان، لە کۆتا خولەکدا سەرۆکی ئیپارتی گەڕایەوە و بۆ ناو هاوپەیمانیەتێیەکە کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشانکرا.

دوای زنجیرەیەک کۆبونەوە لەنێوان مەراڵ ئاکشنەر سەرۆکی ئیپارتی ڕەگەزپەرست لەگەڵ سەرۆک شارەوانیەکانی ئەنقەرە و ئیستەمبوڵ و سەرۆکی جەهەپە و سەرۆکی پارتی سەعادەت و دواتریش کۆبونەوەی شەس لایەنەکە دواجار بە فەرمی کەمال کلچدار ئۆغلو بە کاندیدی سەرۆک کۆمار هەڵبژێرا.

کۆبونەوەی شەش لایەنەکە ماوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو، کەمال کلچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و میرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئی پارتی و تەمەل قەرامۆل ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت وعەلی باباجان. سەرۆکی پارتی دیڤا و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و گولتەکین ئویسال، سەرۆکی پارتی دیموکرات بەشداریان تیادا کرد.

دوای کۆبونەوەکە سەرۆکی پارتی سەعادەت بۆ جەماوەری هاوپەیمانێتییەکەیان وتەیەکی پێشکەش کرد وتی: بە ئەرکی سەرشانی دەزانم ئەو بڕیارەی لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەدا داومانە، کەمال کلچدارئۆغڵو ڕابگەیەنم وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار.

دواترکەمال کڵچدار ئۆغلو وتەیەکی پیشکەش کرد وتی: سەرکردە بەڕێزەکانی حیزبەکانی ترمان جێگری سەرۆک دەبن. دەرگای هاوپەیمانی نەتەوەیی کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی هاوبەشی خەونی تورکیای هاوبەشن.

بەگوێرەی ناوەرۆکئی ئەو ڕیککەوتنەی میدیاکانی نزیک لەو هاوپەیمانیتییە بڵاویانکردووەتوە ڕێککەوتنی نیوان لایەنەکان لە ١٢ خاڵی سەرەکی پێکهاتووە کە تیایدا سەرکردەکانی ئەو لایەنە سیاسیانەی کە هاوپەیمانی میللەت پێکدەهێنن، بریایریانداوە سیستمی پەرلەمانی پەیڕەو بکەن و بۆ ئەوەیش گۆرانکاری لە دەستوردا دەکەن.

لە ڕیککەوتنەکەدا کە هەر شەش حزبەکە واژۆیان کردووە ئاماژە بەوەشکراوە لە ماوەی گواستنەوەدا، سەرکردەی ئەو پارتانەی کە لە هاوپەیمانیەکەدا بەشدارن، جێگری سەرۆک دەبن جگە لەوەش دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان بە گوێرەی بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی دەبێت بۆ لایەنەکان بەڵام همو لایەنەکان وەزیرێک یان زیاتریان بەردەکەوێت.

ئەوەس هاتووە دانان و دورخستەنوەی وەزیرەکان بە ڕاویژ لەگەڵ سەرۆکی حزبەکانیان دەبێت و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماریش لە حاڵەتی دەرچوندا دیاریکراوەسەرۆک کۆماریش لەگەڵ گۆڕینی سیستمی ئێستای تورکیا بۆ پەرلەمانی دەستبەرداری ئەندامیەتی پارتەکەی دەبێت.

ها-ع

Comments are closed.