وەزیری دارایی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان زانیاری بە شاندێکی ئەمریکیدا

وەزیری دارایی لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کۆبوەوە و لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی گفتوگۆیان کرد و وەزیری دارایی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و داهاتی سلێمانی زانیاری بە شاندە ئەمریکییەکەدا.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، باسیان لە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم کرد.

شاندی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی زەهرا بێل کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت لەهەولێر و بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری و کارمەندی سیاسی.

وەزیری دارایی لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، ئەوپەڕی نەرمیمان نواندووە و لەسەر بەشە بودجەی هەرێم گەیشتوینەتە ڕێککەوتن و دوا داڕشتنی بەندەکانی لەلایەن هەردوو لاوە تەواو بووە، بەئاگاداری و چاودێری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئومێدەوارین بەزوترین کات بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەند کردنی.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا  ئاوات جەناب نوری  باسی لە هەنگاوەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد وتی: قۆناغی باشی بڕیوە و ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە هەموو کارئاسانیەکمان بۆ ئەو پرۆسەیە کردووە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە کێشە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر کەمی داهات لە سنوری سلێمانی، وەزیری دارایی ئەو هەنگاوانەی بۆ وەفدی میوان ڕوون کردەوە کە بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و زیادکردنی داهاتی پارێزگاکە گرتویانەتە بەر.

ها-ع

Comments are closed.