ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانکاری لەسەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان کرد

ئەنجوومەنی وەزیران، لە میانی دانیشتنی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات لە کۆبونەوەکەدا چەند بریارێک دەرکراوە.

کۆبونەوەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، کۆبونەوەکە دەیەمین کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بوو تیایدا سودانی داوای لە سەرجەم وەزیرەکان کرد بۆ خێراکردنی تەواوکردنی هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی ئەدای کاری بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتەکانیان، بەو پێیەی ئەو ماوەیەی کە بۆ هەڵسەنگاندن دیاری کراوە لە ١٢ی ئازار کۆتایی دێت.

سودانی جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ بەهێزکردنی ژنان لە وەزارەتەکان کردووەتەوە، ڕێنماییشی داوە بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنێک کە ڕەچاوی ڕیژەی ژنان بکرێت لە پرسی پێداچوونەوە بە فەرمانگەکانی حکومەتدا.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون دابینکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان و دامەزراندنی شاری نیشتەجێبوون، بە مەبەستی بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون لە عێراقچەند بریاڕێکی دەرکرد.

ئەنجومەنی وەزیران تیمێکی بە مەبەستی پەرەدان بە نیشتەجێبوون بە سەرۆکایەتی وەزیری شارەوانی پێکهێنا و دەسەڵاتی ئەوەشی پێدرا بە مەبەستی دروستکردنی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون داوای هاوکاری لە هەرکەسێک بکات، تیمکە ئەرکەکان و دەسەڵاتەکانیان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دیاریکرا.

بە مەبەستی پێناسەکردنی ڕەوتی گشتی دەوڵەت و حکومەت لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ژنان و بەرەوپێشبردنی مافەکانیان و ڕەچاوکردنی تێکەڵکردنی ڕەگەز لە یاسادانان و سیاسەت و بڕیار و بەرنامە پەسەندکراوەکانی دەزگاکانی دەوڵەت و دامەزراوەکان، ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراقی (٢٠٢٣ -٢٠٣٠) پەسەند کرد.

ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد بۆ پەیوەستبوون بە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ژنان لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد.

هەر لە کۆبونەوەکەدا پێشنیاری وەزارەتی بازرگانی سەبارەت بە زیادکردنی کەرەستەی ماددەخۆراکییەکان بۆ مانگی ڕەمەزان پەسەند کرا کە تیادا  (نیو کیلۆ نیشاستە، (١) کیلۆ شیعرییە، (٥) کیلۆگرام ئاردی سفر وهێلکە) بۆ هەموو خێزانێک، بە پشتبەستن بە تەرخانکردنی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندکرد.

ئەو کەرەستانەی بۆ سیستمی ئاودێری بەکار دەهێنرێن گومرگیان لەسەر لابرا بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی کەم ئاوی لەسەرتاسەری عێراقدا.

ها-ع

 

Comments are closed.