لە میانی دیداریکیدا لەگەڵ شاندی کەنەکە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، هه‌وڵدان بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی كورد ئه‌ركی هه‌موومانه و پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندایه هه‌وڵی بۆ بده‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی باڵای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) بە سەرۆکایەتی ئه‌حمه‌د قەرەموس هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری، لە شاری هەولێر، سه‌ردانی عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانیان كرد.
عه‌لی باپیر ڕایگەیاند، ده‌یانه‌وێت كه‌نه‌كه ته‌عبیر له هه‌موو لایه‌ك بكات و هەمولایەک خۆی بە خاوەنی بزانێت و وتیشی: هه‌وڵدان بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی كورد ئه‌ركی هه‌موومانه و پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندایه هه‌وڵی بۆ بده‌ین.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، شاندی میوان بانگهێشتی عه‌لی باپیر و حزبەکەیان کردووە بۆ به‌شدارییكردنیان له كۆنفرانسی لۆزان، كه له سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئیمزاكردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان، له شاری لۆزانی پایته‌ختی سویسڕا ئه‌نجام ده‌درێت.
ها-ع
Comments are closed.