ڕۆژەڤ

– بەبۆنەی رۆژی جلی کوردییەوە لە کاتژمێر ٩ لە قوتابخانەی سەرکەوتنی سەرەتایی (نزیک کۆمیتەی رەحیماوا لە کەرکوک لە کاتژمێر ١٠:٣٠ لە ئامادەیی (هەورامان)ی کچان لە رەحیماو دوو چالاکى ئەنجام دەدرێت.

– لە کاتژمێر ١٠ فیستیڤاڵی ساڵانەی کلتوری پەیمانگەی گەشە، لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا کۆمەڵێ چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت وەکو گۆرانی، خواردنی کوردی، نمایشی جل و بەرگ و کەلەپووری کوردی نمایش دەکرێت.

– لە کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان ساڵیادی راپەرینی کەلار بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەى گەرمیان بەڕێوە دەچێت و تیایدا چەند چالاکییەکى هونەری و رۆشنبیری ئەنجام دەدریت.

– لە ساڵیادی ٣٢ ساڵەى راپەرینی ١٩٩١ بە دروشمى بەهاری خاوەندارێتى راپەرین و خەزانى جیاکاری و سنوردارکردنى ئازادی کۆرێک بۆ فەرید ئەسەسەرد و د. محەمەد سابیر لە کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ لە هۆڵى شەهید ئاشتى لە مەکتەبى ڕێکخستنى سلێمانى یەنەکە بەڕێوە دەچێت.

– چالاکیەکان بەبۆنەى ڕۆژى ٨ى مارسەوە لە کوردستان و عێراق و جیهان.

– پەیوەندییەکانى نێوان یەنەکە و پەدەکە.

– سەردانى شاندى کەنەکە بۆلاى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوامە.

– هەڵبژاردنەکانى تورکیا.

– لە سنورى سلێمانى باران باریوە و لە هەندێ ناوچە ئاستى ئاو بەرزبوەتەوە.

 

 

Comments are closed.