نیشـانەکانی ڕیخۆڵە گیـران کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر هێژا قەلەندەر دەڵێت، لە نیشانەکانی ڕیخـۆڵە گیـران ڕشانه‌وه‌ سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت، سك ئێشان، قه‌بزی و ئاوسانی سك، دەشڵێت، بۆ ده‌ستنیشانكردنی گیرانی ریخۆڵه‌ پشت ده‌به‌سترێت به‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌، ئه‌نجامدانی پشكنینی سك و كۆم، گرتنی تیشك و سۆنار.

دکتۆر هێژا قەلەندەر، پسپۆڕى نەشتەرگەرى هەرس و جگەر و پەنکریاس و بۆرییەکانى زراو، لە نوسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانى ریخۆڵە گیران دەکات، کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-

نیشانه‌كانى ڕیخۆڵە گیران به‌پێی شوێنی گیرانەکە ده‌گۆڕێت لەوانەش:-

گیران له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ریخۆڵه‌ باریكه‌ نیشانەکانى بەمجۆرەن:-

یەکەم- ڕشانه‌وه‌ سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت، سك ئێشان، قه‌بزی و ئاوسانی سك.

دووەم -گیران له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی ریخۆڵه‌ باریكه‌ و سه‌ره‌تای كۆڵۆن:

سێیەم- ئازاری سك و ئاوسانی سك سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا رشانه‌وه‌ و قه‌بزی دەبێت.

گیران له‌به‌شی خواره‌وه‌ی ریخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌ ئەمانەن:-

قه‌بزی ته‌واوه‌تی (واتا نه‌كردنی پیسایی سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئازاری سك و ئاوسانی سك و هه‌ندێجار ڕشانه‌وه‌شی ده‌بێت.

ده‌ستنیشانكردنی ئەم نەخۆشیە چۆن دەبێت؟

بۆ ده‌ستنیشانكردنی گیرانی ریخۆڵه‌  پشت ده‌به‌سترێت به‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌، ئه‌نجامدانی پشكنینی سك و كۆم، گرتنی تیشك و سۆنار.

ئ.م

Comments are closed.