کلیپی من ژنم لە ڕۆژی جیهانی ژناندا بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کلیپێکی نوێ لە بارەی ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، کلیپەکە بە ناوی “من ژنم” و لە لایەن گروپی (ژینا ئەمینی) بۆ پشتیوانی لە ئازادیخوازان وتراوە.

لەو بارەیەوە، بەهار مونزیر چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەى بەوەکردووە، کلیپەکە ناوى من ژنم و لەگەڵ گروپی ژینا ئەمینی بۆ پشتیوانی لە ئازادیخوازانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى ئێران وتومانە.

لە درێژەی نوسینەکەیدا بەهار مونزیر ئەوەى خستوەتەڕوو، وەکو سەرپەرشتیاری گشتی کارم تێدا کردوە و ماوەی چوارمانگە کار بۆ ئەم بەرهەمە دەکەین، و لە ڕۆژی جیهانی ژناندا بڵاوکرایەوە.

ب.ق

 

 

Comments are closed.