هەدەپە لە بارەی گفتوگۆ لەگەڵ کڵچدار ئۆغلو هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

دوای ئەوەی ئەمرۆ کاندیدی شەش لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا ئامدەیی خۆی بۆ گفتوگۆ و دانیشتن لەگەڵ هەدەپە ڕاگەیاند، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا هەڵوێستی پارتەکەی ڕاگەیاند.

ساروهان ئۆلوچ لە وەڵامی لێدوانەکەی کەمال کلچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللەت (شەش لایەنەکە) و سەرۆکی جەهەپە کە وتبوی “وەک کاندیدێکی سەرۆکایەتی، بێگومان سەردانی هەدەپەش دەکەم”، هەڵوێستی هەدەپەی ئاشکرا کرد.

ئولوچ بە میدیاکانی تورکیایا ڕاگەیاند: ئەمە لێدوانێکی زۆر دیموکراسییە، شتێکە کە پێویستە ڕووبدات، زۆر سروشتییە کاندیدێکی سەرۆکایەتی کۆمار داوای پشتیوانی بکات، گفتوگۆی بۆ بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد هێشتا کات ماوە و ئامادەیی خۆشیانی بۆ گفتوگۆ ڕاگەیاند و بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەریککەوتن لەگەڵ ئەو لایەنانە نەکرد وتیشی: لەڕووی ڕێبازە گشتییەکەمانەوە گفتوگۆ بە ئەرێنی دەزانین و ڕەتیناکەینەوە. بەڵام دیار نییە کەی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەدەپە ئامادەکاری خۆی کردووە بۆ هەڵبژاردن و لەگەڵ چەند حزبێکی دیکەی کوردی و تورکیدا هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی پێکهێناوە و پێشتریش ئاشکرای کردبوو کە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت.

هەر ئەمڕۆش دادگای دەستوری تورکیا بڕیاری بلۆککردنی هەژماری گەنجینەی هەدەپەی هەڵوەشاندەوە و کە بریارەکە لە ڕۆژی ١٠ کانونی دووەم لە چوارچیوەی دۆسیەیە داخستنی هەدەپە دەرکرابوو.

ها-ع

Comments are closed.