بۆ رۆژی جلی کوردی فێستیڤاڵێک لە هەولێر بەڕێوەچوو

بەبۆنەی رۆژی جلی کوردیەوە فێستیڤاڵی ساڵانەی کەلتوری لەنێو پەیمانگای ناحکومی گەشە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، تێداچەندین چالاکی جیاواز ئەنجامدرا.

بەهەڵدانی رەشماڵ و پۆشینی جلوبەرگی کوردی خوێندکاران و مامۆستایان پێشوازیان لە ڕۆژی جل و بەرگی کوردی کرد، چەندین  بەرهەمی کەلەپوری کوردیش نمایشکران.

شاخەوان تەلعەت، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری پەیمانگای گەشەی ناحکومی بۆ رۆژ نیوز وتی: ساڵانە لەم جۆرە فێستیڤاڵانە ئەنجامدەدەین، بۆئەوەی گەنجانمان ئاشنایی کەلتوری کوردەواری باب و باپیرانمان بکەین.

وتیشی: لە فیستیڤالەکەدا شێوازی کلتوری کۆنی کوردەواری ئاشنای خوێندکاران دەکرێت، بە گرینگی دەزانین لەناوەندەکانی خوێندن لەپاڵ خوێندنە زانستیەکەدا خوێندکاران ئاشنای کەلتوری کوردایەتی بکرێن.

ها-ع

Comments are closed.