پۆلیسی هامبۆرگ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناوەندێکی ئاینی لە شاری هامبۆرگ حاڵەتێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاندووە تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکەن لەنێو ئەو حەوت کەسەدا بێت کە کوژراون ڕۆژنامەی بیڵد بڵاویکردەوە، حەوت کەس کوژراون و هەشت کەس بە سەختی برینداربوون.
ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لە شوێنەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و فەرمانگەی بەرگری شارستانی فیدراڵی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا داوایکردووە، دوور بکەونەوە لە ناوچە مەترسیدارەکان و لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.
وتەبێژی پۆلیس بە ئێن تی ڤی ڕاگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان لە دوای کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ناوخۆیی وڵاتەکە پەیوەندییەکیان پێگەیشتووە پێیان ڕاگەیەندراوە تەقە لە باڵەخانەکەدا کراوە کە باڵەخانەیەیەکی سێ نهۆمییە، لە باکووری دووەم گەورەترین شاری ئەڵمانیا.
وتەبێژەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانییان زۆر بەخێرایی چوونەتە ناو بیناکەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوارە کۆبوونەوەی ئاینی لە بیناکەدا هەبووە، ئەو شوێنە ناوەندێکی ئاینییە و زۆرتر کاری پیشبینی دەکات و ناوەندیکی ئاینی مەسیحییە.
تا ئێستا هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئاشکرا نەبوە و پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوە دەکەن.
ئاژانسی فرانس پرێس ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانی بڵاو کردەوە کە ئاشکرای دەکات لە ساڵی٢٠١٣ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی ئەو ئیسلامیانەی لە ئەڵمانیا بە مەترسیدار دادەنرێت، پێنج هێندە زیادی کردووە و ئێستا گەیشتووەتە ٦١٥ کەس، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ. ژمارەی سەلەفیەکان بە نزیکەی ١١ هەزار مەزەندە دەکرێت، کە دوو هێندە زیاترە لە ساڵی ٢٠١٣.
مەترسییەکی دیکە هەیە کە لەلایەن ڕاستڕەوە توندڕەوەوەکانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین هێرشی خوێناوی ڕوویدا کە زیاتر ناوەندە ئاینییەکانیان کردە ئامانج.
ها-ع
Comments are closed.