رۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک ١٤ی ئایار ی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری تورکیا دیاری کرد و رایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان ساڵنامەی هەڵبژاردنی دوو مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.
ئەردۆغان لە وتارێکدا دوای کۆوبونەوەی حکومەت ڕایگەیاند، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی مادەی ١١٦ی دەستوور پێیداوین، بڕیاری نوێکردنەوەی ئەو هەڵبژاردنەم واژۆ کردووە کە ١٤ی ئایار بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەکرد بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی سبەینێدا بڵاودەکرێتەوە ڕوونیکردەوە هۆکاری پیشخستنی هەڵبژاردنەکان لە ١٨ی حوزەیران بۆ ١٤ی ئایار دەگەڕێتەوە بۆ تاقیکردنەوەی زانکۆ، دەسپێکردنی حەج و پشووی قوتابخانەکان.
ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەبونی دوو هاوپەیمانی گەورە لەدەرەوەی دەسەڵات لە تورکیادا کە ئەوانیش هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی کە لە هەدەپە و لایەنە هاوپەیمانەکانی پێکهاتون و شەش لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا مەترسی لەسەر ئەردۆغان و هاوپەیمانەکەی دەوڵيت باخچەلی دروست کردوە و راپرسیەکان پیشبینی دەکەن شکست بهێنن.
ها-ع
Comments are closed.