ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە نزیک شارەدێی قەرەهەنجیر لەسنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێکى کردە ئامانج و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانى ڕۆژنیوز کە لە دەزگا ئەمنییەکانى چەمچەماڵ دەستیکەوتووە ئەمشەو لە نزیک شارەدێی قەرەهەنجیری سەر بە شارۆچکەى چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى دەوڵەتى داگیرکەری تورکەوە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک شەهید و بریندار بوون.
ئاماژەیان بەوەشکرد، بریندارەکان بۆ چارەسەر ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون لە سلێمانی، بەڵام ئاماژەیان بە هیچ نەخۆشخانەیەک نەکرد کە بریندارەکانیان بۆ ڕەوانە کردوە، هاوکات تەرمەکانیش ڕەوانەى سلێمانی کراون.
لەماوەى ڕابردوودا چەندین جار دەوڵەتى تورک بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان لەناو قوڵایی هەرێمی کوردستان و لە بەتایبەت لە سنوری گەرمیان بۆردومانیان کردوەو بەهۆیەوە قوربانى لێکەوتووەتەوە.
ه.ح
Comments are closed.