ڕۆژنیوز-سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسنوری شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنوری شارۆچکەى چەمچەماڵ، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی کردو بەهۆیەوە ژمارەیەک شەهیدو برینداری لێکەوتەوە، لەئێستاشدا بریندارەکە لە سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە تەندروستى سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت: ئەمشەو بریندارێکیان هێناوەتە نەخۆشخانەو لەئێستادا لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدایەو چارەسەری بۆ دەکرێت.
سەبارەت بە تەندروستى بریندارەکەش، ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بریندارەکە دۆخی جێگیر نییە، بەڵام پزیشکەکان هەموو هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنى و لەئێستادا هەوڵدەدرێت خوێنبەربوونەکەى بوەستێنرێت.
لەماوەى ڕابردوودا چەندین جار دەوڵەتى تورک بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان لەناو قوڵایی هەرێمی کوردستان و لە بەتایبەت لە سنوری گەرمیان بۆردومانیان کردوەو بەهۆیەوە قوربانى لێکەوتووەتەوە.

Comments are closed.