-لە پارێزگای هەڵەبجە کاتژمێر ٣:٣٠ لە هۆلی میر کۆبوونەوەیەکى ڕاویژکاری سەبارەت بە پەراوێزخستنى هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.
-لە هەڵەبجە مەراسیمی ناساندنى سرودی لەخەو هەستن کە دەبێتە مارشی پەروەردەو زانین بۆ هەموو کوردستان کاتژمێر ٣ بەڕێوە دەچێت.
-کاتژمێر ٩ دانیشتوانی ١٥گوندی بناری ئاسۆس بەهۆی نەبوونی پرد و بەستەوەی گوندەکانیان بە قەزای پشدەر لە خاسی لەقەڵادزێ گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.
-کاتژمێر ١١ی بەیانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرامبەر کونسوڵخانەی فەرەنسی، بە ڕێورەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری شەهید خەجەباوە و دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین، ١٣هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر دەست پێ دەكات .
-خۆپیشان و ناڕەزایەتییەکانى رۆژهەلاتى کوردستان و ئێران بەردەوامە.
-ڕۆژی یەک شەممە شاندی حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکاتەوە.
-ئەمڕۆ شاندی پەدەکەو یەنەکە لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە.
Comments are closed.