مەترسییەکانى بەکارهێنانى دەرزى گەشەى منداڵان کامانەن؟

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، تکا لە دایکان و باوکان دەکەم هێندە عاشقی دەرزی گەشە مەبن بۆ منداڵەکانتان، چونکە لەوانەیە تووشی لێکەوتى خراپ بێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی، دەشڵێت، بەکارهێنانى ئەو دەرزییە پێدەچێت ببێتە هۆى دروستبوونى نەخۆشى شەکرە، شێرپەنجە، گەشکە و خواربوونی بڕبڕەکانی پشت.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان لە نوسینێکدا ئاماژە بە مەترسیەکانى بەکارهێنانى دەرزى گەشەى منداڵان دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

تکایە ئەوەندە عاشقی دەرزی گەشە مەبن بۆ منداڵەکانتان، چونکە لەوانەیە تووشی یەکێک لەو لێکەوتە خراپانە بێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرزی گەشە، بۆیە ئەگەر زۆر پێویست نەبوو نابێت بەکاربهێنرێت، چەند حاڵەتێکی کەم نەبێت بەپێی زانست نابێت هەر منداڵێک باڵای کورت بێت بەکاری بهێنێت، چونکە جگە لە زیان سوودی لێ نابینێت.

لێکەوتە خراپەکانی دەرزی گەشە لەوانەیە یەکێک لەمانە بێت:

١-ئاوسانی لەش و پەلەکان.

٢-ئازاری جومگەکان.

٣-ئازاری ماسولکەکان.

٤-هەوکردن(التیهابات).

٥-سڕبوونی پەلەکان.

٦-ئازاری ئێسقان.

٧-سەرئێشە

٨-هەوکردنی بۆڕییەکانی هەوا لەناو سیەکان.

٩-بەرزە فشاری خوێن.

١٠-سکچوون و ڕشانەوە.

١١-زۆر ئارەق کردنەوە.

١٢-شەکرە.

١٣-زیپکەی پێست.

١٤-کێشەی تەندرووستی جومگەکان.

١٥-زیاد بوونی توندی حاڵەتی نەخۆشیەکانی پێست.

١٦-هەستیاری تووند بە دەرمانەکە.

١٧-تەمبەڵی غودەی دەرەقی.

١٨-هەوکردنی پەنکریاس.

١٩-شێرپەنجەی خوێن.

٢٠-گەشکە.

٢١-بەرزبونەوەی فشاری مێشک.

٢٢-میزی خوێناوی.

٢٣-هەوکردن گوێچکەی ناوەڕاست.

٢٤-خواربوونی بڕبڕەکانی پشت.

٢٥-گەورەبوونی مەمک لە منداڵی کوڕ.

٢٦-زیادبوونی ڕێژەیی مردن.

ئ.م

Comments are closed.