دکتۆر بڕیار سەباح دەڵێت، سپڵ وەک بەشی کوالێتی کۆنترۆڵ وایە بۆ لەناوبردنی خڕۆکە سوورە خراپبووەکان لە شێوە و قەبارە و پێکهاتەدا و ئەرکى لەناوبردنی هەندێک جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و پاککردنەوەی جەستەیە لێیان، دەشڵێت، سپڵ بەشێکی گرنگی کۆئەندامی بەرگری جەستەیە.
دکتۆر بڕیار سەباح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن، لە نوسینێکدا ئاماژە بە ئەرک و گرنگى سپڵ لە جەستەدا دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
یەکەم- سپڵ وەک بەشی کوالێتی کۆنترۆڵ وایە بۆ لەناوبردنی خڕۆکە سوورە خراپبووەکان لە شێوە و قەبارە و پێکهاتەدا.
دووەم – سپڵ هۆکارە بۆ لەناوبردنی هەندێک جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و پاککردنەوەی جەستە لێیان و پاراستنی جەستە لە هەوکردن.
سێیەم- ئەرکێکى دیکەى سپڵ لە جەستەدا بەرهەم هێنان و ڕێکخستنی بەشێکی گرنگی کۆئەندامی بەرگری جەستەیە.
چوارەم- سپڵ لە بەشێک لە ژیانی کۆرپە لەناو سکی دایکیدا بەرپرسە لە درووستبوونی خوێن.
پێنجەم- سپڵ بەرپرسە لە ڕێکخستنی ژمارەی خەپلەکانی خوێن، کە بەرپرسیارن لە وەستاندنەوەی خوێن بەربوون.
ئ.م
Comments are closed.