لە خەوهەستن میللەتی کورد وەک مارشێکی پەروەردەیی تۆمارکرا

سرودی مارشی پەروەردەی لەخەوهەستن میللەتی كورد خەو زەرەرتانە کە بڕیارە سرودەکە ببێتە مارشێکی پەروەردەیی لە هەریمی کوردستان لە هەڵەبجە بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە مەراسیمی ناساندن بۆ سرودی لەخەو هەستن، كە دەبێتە مارشێكی پەروەردەی بۆ هەموو كوردستان بەڕێوەچوو، حەمید بانەیی هونەرمەند و سەرپەرشتیاریی سرودەکە بۆ ڕۆژنیوز وتی: عەزیز حەمەكەریم و عومەری چەلۆ، توانا خورشید، توانیان پێكەوە كارەكە تۆمار بكەنەوە بەموزیكێكی ڕەوان، من و هونەرمەند كەویار هادی كردومانە بە گۆرانی.

وتیشی: ئەم سرودە هۆنراوەکەی مێژوویە ئەحمەد موختار بەگی جاف هۆنیویەتییەوە، شیعرەكە باس لەهۆشیاری و ئینتیما و خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتیمان كوردبوونی ڕاستەقینە دەكات، هیوادارین بتوانین بكرێت بەكارێك دابەشبكرێت بەسەر خوێندنگاكاندا وەكوو سرود و مارشێكی پەروەردەی لەلایەن خوێندكارانەوە لەبەربكرێت.

عەزیز حەمەكەریم، ئەندامی تیپی مۆسیقی شنروێ‌ لەو بارەیوە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەم مارشە ئەوەنیە جێگەی مارشێكی دیكەی نەتەوەیی وەك ئەی ڕەقیب بگرێتەوە، بەڵام دەكرێت وەك مارشێكی پەروەردەیی جوان لە ناوەندە پەروەردەییەكاندا خوێندكاران بیڵێنەوە.

ڤیدۆیی مارشیی پەروەردەی لەخەو هەستن ماوەی شەش خولەكە هۆنراوەكەی لەلایەن شاعیری گەوری كورد ئەحمەد موختار بەگی جاف نوسراوە، ئاوازی مارشەكە ئومێدی حەمەی نوری نانەوا دایناوە.

ها-ع

Comments are closed.