دکتۆر سەرکەوت ڕەئوف دەڵێت، نەخۆشی ھەستیاری بە دانەوێڵە دەبێتە هۆى سکچوونی درێژخایەن، ھەندێک جار قەبزی، ئاوسانی سک و دروستبونى غازات، ئازاری ناو سک، بەرزبوونی ئەنزیمەکانی جگەر، ھەوکردنی جگەر و بۆری زراو ، بەدھەرسی، دەشڵێت، لە نیشانەکانى ئەو نەخۆشیە بێهێزى و کەم خوێنى دواکەوتنى گەشەى جەستەیە.
دکتۆر سەرکەوت ڕەئوف، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس، جگەر و هەناوبینى لە نوسینێکدا ئاماژە بە نیشانە و لێکەوتە خراپەکانى نەخۆشی ھەستیاری بە دانەوێڵە دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
یەکەم- نەخۆشی ھەستیاری بە دانەوێڵە دەبێتە هۆى دروستبوونى کێشە لە کۆئەندامی ھەرس و جگەردا.
دووەم- نەخۆشی ھەستیاری بە دانەوێڵە دەبێتە هۆى سکچوونی درێژخایەن، ھەندێک جار قەبزی، ئاوسانی سک و دروستبونى غازات، ئازاری ناو سک، بەرزبوونی ئەنزیمەکانی جگەر، ھەوکردنی جگەر و بۆری زراو ، بەدھەرسی.
نیشانە گشتیەکانى نەخۆشی ھەستیاری بە دانەوێڵە چین؟
یەکەم- بێھێزی، زووماندووبوون، کەم خوێنی، دابەزینی کێش، دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوە، دواکەوتنی گەشەی جەستە و هۆکاریشە بۆ کورتە باڵا بوونز
دووەم- کەمی ڤیتامینەکان ( A, E, D , B12 , K ) بوونی کەم ئاسنی، کەمی کالیسیۆم و فۆلیک ئەسید، کەم بوونی چڕی ئێسک و ئێسکە نەرمە و شکاوی.
سێیەم- سە رئێشە، سڕ بوونی دەست و قاچ و پەلەکان، خەمۆکی، لەبیر چوونەوە، گەشکە، بێھێزبوون و ئازاری ماسولکەکان.
چوارەم- کێشەی نە زۆکی لە ژنان و پیاواندا، منداڵ لەبار چوون، لاوازی گەشەی منداڵ لە سکی دایکیدا و کەم کێشی لە مناڵی تازە لە دایکبوودا.
پێنجەم- ھەوکردنی جوومگەکان، برینی ناو دەم، کێشەی ددانەکان، پووکانەوەی سپڵ.
شەشەم- شێرپەنجەی ڕیخۆڵە باریکە و سورێنچک، شێرپەنجەی لیمفەگرێکان، شێرپەنجەی پێست، شێرپەنجەی غودەی دەڕەقی.
حەوتەم- دەرکەوتنی پەڵە لەسەر پێست و خورانی پێست .
ئ.م
Comments are closed.