ناوەندی هەواڵەکان
دوای ئەوەی مەزڵوم دۆغان، کە بە کاوەی هاوچەرخ ناسراوە، لە زیندانی ئامەد بە چەند دەنکە شقارتەیەک وەک سیمبولێک ئاگری نەورۆزی کردەوە، ئیتر نەورۆز لەلای کورد واتا و فەلسەفەیەکی نوێی پێدرا، جیاواز لە هەموو گەلانی دیکە، نەورۆز لەلای کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە تێکۆشان، خۆڕاگری و کاروانی ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم.
نه‌ورۆز یان “جه‌ژنی نه‌ورۆز”جه‌ژنێكی به‌هاره‌یه، كه هه‌موو ساڵێك له ٢١ی ئاداردا، له‌لایه‌ن گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران و چه‌ند گه‌لێكی دیكه‌وه پیرۆز ده‌كرێت، زۆربه‌ی مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه نه‌ورۆز له كوردستان- ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
نه‌ورۆز، له میتۆلۆژی و ئه‌فسانه‌ناسی كوردیدا به ده‌وری سه‌رهه‌ڵدانێك شێوەی گرتووە و بۆ سه‌دان ساڵ ئه‌و ناوه‌رۆكه‌ی پارێزراوه، له مێژووی كورددا، نه‌ورۆز وه‌ك چیرۆكێكی ژیانه‌وه باسی لێده‌كرێت، كه له ٢١ی ئادار دا پیڕۆز دەکرێت، لای گه‌لان واتای جیاوازی هه‌یه، “ڕۆژی نوێ”، “ژیانی نوێ”، “هاتنی به‌هار”، “یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵ” و “جه‌ژنی ژیانه‌وه” و هتد.. .
نه‌ورۆز له هه‌موو زاراوه و شێوه‌زاره كوردییه‌كاندا، جگه له جیاوازییه بچووكه‌كانی ئیتیمۆلۆژی، “ڕۆژی نوێ” و له هه‌ندێك كلتووریشدا “سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه”، “به‌هار”، “یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵ” و “ژیانه‌وه”ی پێی ده‌وترێت، نه‌ورۆز له كوردستان، ناوچه‌كان و وڵاتانی وه‌ك، ئێران، عێراق، سوریا، ئه‌فغانستان، به‌لوچستان، ئازه‌ربایجان، بۆسنه و هه‌رسك، جۆرجیا، كازاخستان، قیرغیزستان، كۆسۆڤۆ، مه‌قدۆنیا، ئۆزبا‌كستان، تاجیكستان، توركمانستان، تاتارستان، قەوقاز و یاقوتیا بڵاوبووه‌ته‌وه، ساڵانه له ٢١ی ئاداردا پیرۆز ده‌كرێت.
چیرۆکی نه‌ورۆز و ئه‌فسانه‌كه‌ی
نه‌ورۆز، كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له ناوچه‌یه‌كی وه‌ها فراواندا پیرۆز ده‌كرێت، له كوێ و چۆن سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ گه‌شه‌سه‌ندنی ئیتیمۆلۆژی و ڕیشەناسی وشه‌ی نه‌ورۆز چۆن بووه؟ به پێی زمانی ئاڤێستایی كۆن “ناڤا ڕۆاجا”، نه‌ورۆزه، به گوێره‌ی زمان‌ناسان، بە هۆی زیندووبووی زمان ئه‌و پێناسه‌یه گۆڕاوه، له زمانی هیندوئه‌وروپیدا ده‌نگه‌كانی “ز-ج-ژ” لە جێگەی یەک ده‌گۆڕدرێن، “ناڤا” بوو به “نه‌و” به واتای “نوێ” و “ڕۆاجا”ش بوو به “ڕۆز” به واتای “رۆژ”، له زاراوه‌ی كرمانجیدا “ناڤا”، “نه‌وه” و “ڕۆاجا”، بوونه‌ته “ڕۆژ/ز/ج”، له زاراوه‌كانی كرمانجی و سۆرانی‌دا “ناڤا” بووه به “نوو” و “ڕۆاجا” بووه به “ڕۆج/ژ”، واتای ئه‌م وشه‌یه بریتییه له “ڕۆژی نوێ”، نه‌ورۆز، كه پێشتر له دوو وشه، واته “ناڤا ڕۆاجا” پێكهاتبوو، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به پێی سروشتی زمان و كۆمه‌ڵگه گۆڕدرا بۆ یه‌ك وشه، سه‌ره‌تا به په‌هله‌وی پێی وترا “نۆرۆز” و دواتر به كوردی بوو به “نه‌ورۆز”.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٦١٢ی به‌ر له زایین، له ململانێی نێوان پادشای سته‌مكار زوحاك و كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه سەریهەڵداوە، هه‌روه‌ها مشت‌ومڕ هه‌یه، كه به ئه‌گه‌ری زۆر چیرۆكی نه‌ورۆز بۆ به‌ر له‌و ڕێكه‌وته بگه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی میتۆلۆژی كوردی، پادشا زوحاك، کە له نه‌ینه‌وا (موسڵی ئه‌مرۆ و ده‌وروبه‌ری) له ئیمپراتوری ئاشورییه‌كان له جوگرافیای میزۆپۆتامیا (كوردستانی ئه‌مڕۆ) فەرمانڕەوایی دەکرد، تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت و دوو برینی وه‌ك مار له سه‌ر هه‌ردوو شانی دروست ده‌بن.
ئه‌و نه‌خۆشییه كه پزیشكه‌كانی زوحاك نازانن چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت، هه‌ر بۆیه زوحاك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له پزیشكه‌كان ده‌كات، ئەگەر بێت و چارەسەری نەکەن، ئه‌وانیش به زوحاك ده‌ڵێن: ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك مێشكی دوو گه‌نج، له برینه‌كانی بدات، له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره پادشا زوحاك، فه‌رمان به سه‌ربازه‌كانی ده‌كات، كه هه‌موو ڕۆژێك مێشکی دوو گەنجی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لە برینەکانی خۆی بدات، تا بتوانێت بە زیندوویی بمێنێتەوە و درێژه به ژیانی بدات.
سه‌رهه‌ڵدانی كاوه ده‌ستپێده‌كات
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، چێشتلێنه‌ره كورده‌كانی كۆشكی زوحاك، هه‌موو جارێك له‌و دوو گه‌نجه‌ی، كه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی زوحاك ڕه‌وانه‌ی كۆشكه‌كه‌ی ده‌كرا، یه‌كێكیان ده‌نارد بۆ لوتكه‌ی چیاكان و له‌بری مێشكی ئه‌و گه‌نجه‌ش، مێشكی بزنیان له برینه‌كانی ده‌دا، هاوكات به گوێره‌ی هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی دیكه، بنه‌ماڵه‌كان بۆ پاراستنی منداڵه‌كانیان ڕوویان له چیاكانی كوردستان كردووه، پاش ماوه‌یه‌ك، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی سته‌می زوحاك هه‌ڵدێن، ده‌گاته ئاستێك، كه بتوانن سه‌رهه‌ڵدان بكه‌ن، سه‌ركرده‌ی سه‌رهه‌ڵدێرانیش، ئاسنگه‌رێكی كورده به ناوی كاوه.
بەهۆی ستەمی زوحاکەوە منداڵانی کاوە کوژران، کاوە هەم لە تۆڵەی منداڵە کوژراوەکانی و هەم بۆ پاراستنی منداڵەکانی دیکەی و هەمیش لەپێناو ڕزگارکردنی منداڵانی کورد دەستی بە جموجۆڵ کرد، به سه‌ركردایه‌تی كاوه، خه‌ڵكێكی زۆر خۆیان به‌رێكخستن و ئاماده‌كاریان بۆ سه‌رهه‌ڵدان كرد، دواتر كاوه پلانێكی داڕشت و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌ت و كاتی گۆنجاوی كرد.
ڕۆژێك سه‌ربازه‌كانی پادشا زوحاك ده‌چن بۆ بردنی منداڵه‌كانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، له‌به‌رامبه‌ردا كاوه به سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێت: ئێوه بڕۆن، من خۆم مناڵه‌كانم ده‌هێنم و پێشكه‌شی پادشایان ده‌كه‌م، سه‌ربازه‌كان به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و چیرۆكه‌كه بۆ زوحاك ده‌گێڕنه‌وه و ئه‌ویش به سه‌رسوڕمانه‌وه چاوه‌ڕێی كاوه ده‌كات، كاوه چه‌كوشه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی به‌ره‌و كۆشكه‌كه‌ی زوحاك به‌ڕێده‌كه‌وێت.
ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاگری سه‌رهه‌ڵدان داگیرسا
زوحاك به هاتنی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و منداڵه‌كانی بۆ لای دڵخۆش بوو، كاوه وا خۆی ده‌رده‌خات، كه ده‌یه‌وێت منداڵه‌كانی بكاته قوربانی بۆ زوحاك، هه‌ربویه ئه‌وان ده‌باته به‌ر پێی زوحاك و وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت منداڵه‌كانی به چه‌كوشه‌كه بكوژێت، چه‌كوشه‌كه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه و له نزیكه‌وه به‌سه‌ری پادشا زوحاكی ده‌كێشێت و ده‌یكوژێت، پاشان ده‌چێته سه‌ربانی كۆشكه‌كه و ئاگرێك داده‌گیرسێنێت، سه‌رهه‌ڵدێران، كه له چاوه‌ڕوانی ئاگره‌كه‌ی كاوه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆشكه‌كه و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن، كاتێك كورده‌كان ده‌بینن كاوه سه‌ركه‌وتووه، له چیاكان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه و ئاهه‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌گێڕن، كورده‌كان كه ڕزگاربوون له زوحاك وه‌ك “ڕۆژێكی نوێ” یان “نه‌ورۆز” ده‌بینێت، هه‌موو ساڵێك له‌و ڕۆژەه‌دا به كردنه‌وه‌ی ئاگر ئه‌و ڕۆژه پیرۆز ده‌كه‌ن، ئه‌و ڕۆژه‌ش، ٢١ی ئاداره، كه بۆته سیمبولی به‌رخۆدان، سه‌رهه‌ڵدان و ئازادی.
كاوه‌ی هاوچه‌رخ
نەورۆز کە لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی شاعیران، نووسەران و ڕۆشنبیرانی وەک، بابا تاهیری هه‌مەدانی، مەلای جزیری، ئەحمەدی خانی، جەلادەت عالی بەدرخان، ئیحسان نوری پاشا، سه‌رۆكی سه‌رهه‌ڵدانی ئاگری، پیرەمێرد و جگه‌رخوێن، ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، لە دوای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە واتایه‌كی نوێی سیاسیی جیاواز ئاوێته‌ی كراوه، لە دژی “زوحاكه‌كانی سه‌رده‌م، كاوه‌كانی هاوچه‌رخ” سەریان هەڵدا.
لە سەردەمی کودەتا سەربازییەکەی، ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا، به هەزاران کورد لە زیندانی ئامه‌د بە توندی ئەشکەنجە دران و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانە هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر كرا، زۆر كه‌س به‌هۆی ئه‌و ئەشکەنجانه كه‌مئه‌ندام بوون و كه‌سانێكی زۆریش گیانیان لەدەستدا، بەڵام “مەزڵوم دۆغان”، کە بە “كاوه‌ی سەردەم”ی ئێمە ناودەبرێت، ڕۆژی نەورۆزی ١٩٨٢، دژی به تورککردن و ئەشکەنجەدان، بە سووتاندنی چەند دەنکە شقارەتەیەک ئاگری نەورۆزی پیرۆز کرد‌و دواتر کۆتایی بە ژیانى خۆی هێنا و ڕۆحێکی نوێی به بەر جه‌ژنی نەورۆزدا کرد.
“هەموو شوێنێ نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی”
لە نەوەدەکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له باكووری كوردستان به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز به سەدان هەزار کەس ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد، گەلی کورد لەدژی سیاسەتی له‌ناوبردن و نکۆڵیکردن له لایه‌ن هێزە ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و سەردەمە چالاكیان ئه‌نجام دا و هەموو شەقامه‌كانیان بە ئاگری نەورۆز ڕووناككرده‌وه.
هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ نەهێشتنی ئاهه‌نگی نەورۆز، کە به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چوون و ببوونە بەشێکی گرنگی کلتووری بەرخودانی کوردان، هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
دوای بێ ئەنجامبوونی ئەو هێرش و ڕێگرییانە، دەوڵەتی تورک سەرەتا دەستی بە شێواندنی ناو و ناسنامەی نەورۆز کرد و ناوەکەی گۆڕی بۆ “نەڤروز” و هەوڵی داگیرکردنی دا و ڕایگەیاند، کە جەژنێکی تورکەکانە و مەراسیمی دەوڵەتی بۆ ڕێکخست، بەڵام ئەم هەوڵەشی هیچی لێ سەوز نەبوو.
ئەوەی وایکرد، هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک نەگەنە ئەنجام ئەو واتا نوێیە سیاسیەبوو، کە بە بەر نەورۆزدا کرابوو، هەربۆیە لە نەوەدەکاندا سەرباری ترس و تۆقاندن و پەلامارەکانی دەوڵەت هەموو ساڵێک، دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئاهەنگیان دەگێڕا و یادەکەیان دەکردە کەرنەڤاڵێک بۆ ئازادی و داواکردنی مافە نەتەوەییەکان.
ئیتر نەورۆزی بەرخودان و کورد بوونە دوانەیەکی لێکدانەبڕاو و لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە، هەموو ساڵێک بە ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکان کۆدەبنەوە و بە شێوەی جەماوەری بە گێڕانی ئاهەنگ و بەرزکردنەوەی دروشمی نەتەوەیی، داوای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد دەکەن، ئەو گردبوونەوە گەورە مرۆییەیان کردووەتە سەکۆیەک بۆ نمایش‌کردنی ویست و داخوازییە نەتەوەییەکان.
ئەمساڵیش بە دروشمی “هەموو شوێنێ نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی”-، گۆڕەپانەکان ملیۆنان کوردستانی لە ئامێز دەگرن، بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی، سەرهەڵدان، بەرخودان و ئازادی.
ڕ. ڕ
Comments are closed.