ڕۆژەڤ

– لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک لە پارێزگای هەڵەبجە لە سێ ڕیانی عومەری خاوەرەوە بۆ بەردەم باخی گشتی خۆپیشاندانیکی جەماوەری بەڕێوە دەچێت.

– کۆمەڵەی ڕوناکبیری و گەشەپێدانی کەرکوک لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە هۆڵی پەیمانگای عیلم پانێلێک لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بۆ هەریەکە لە شێخ سدیق و وشیار عەبدولعەزیز ڕێکدەخات.

– كاتژمێر ١:٣٠ لە گردی مامەیارە چالاکییەک و کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە بەرنامەی جەژنی نەورۆز ئەنجام دەدرێت.

– کاتژمێر ٣ لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی پێشەنگای فۆتۆگرافی و دۆکۆمێنتاری پێگەی کورد و کەمینە نەتەوایەتییەکانی تر لە ئەرمینیا دەکرێتەوە کە لەلایەن کۆنسوڵخانەی ئەرمینیاوە ڕێکدەخرێت.

– کۆڕبەندی ئابوری و بازرگانی هەرێمی کوردستان و تورکیا ، بەبەشداری شاندێکی خاوەن کارگە و کۆمپانیاکانی ( یەکێتی پیاوانی خاوەنکاری تورکی عێراقی) کە پێك هاتووە لە ٢٢خاوەن کۆمپانیا و کارگەی گەورە لە بوارەکانی ( بیناسازی ، خواردەمەنی ، کشتوکاڵی ، مۆبیلیات ، دیکۆرات ) و بەهاوکاری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر١٠ی بەیانی لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

– کاتژمێر ٢:٣٠ د. چۆمان هەردی مامۆستای زانکۆ لە کارگەى جگەرەى سلێمانی خەڵات دەکرێت.

– بڕیاری کەجەکە بۆ ڕاگرتنى شەڕ بەردەوامە.

– خۆپیشاندان و سەرهەڵدانەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بەردەوامە، هاوکات ژەهرخواردکردنى کچانی خوێندکار درێژەی هەیە.

– هەڵبژاردنی تورکیا و ئامادەکارییەکانی ئەو هەلبژاردنە بەردەوامن.

 

 

 

 

 

 

 

Comments are closed.