کەشناسى هەرێم: باران و تەرزە دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران لە هەندێ شوێن دەبارێت، دەشڵێن، سبەى لە هەندێ ناوچە بارانى ماماناوەند دەبارێت و اە پاش نیوەڕۆ باران بارین زیاد دەکات و لەکاتى شەودا لە دهۆک، ڕاپەرین، سلێمانى و گەرمیان بارانى بەلێزمە و تەرزە دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدایە.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ شوێنی جیا جیا و خێرای با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان شەش بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت .

دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند و سەرەتا لە ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هەرێم باران بارین دەست پێدەکات لە پاش نیوەرۆ هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە وە رێژەی باران بارین زیاد دەکات و هەورە بروسکە و تەزرەی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە کاتەکانی شەودا باران بارین بە لێزمە دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، ئیدارەی راپەرین، سلێمانی و گەرمیان.

ئ.م

Comments are closed.