ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی دەڵێت، ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی، که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی، به یه‌کێک له باشترین خواردنه‌کان داده‌نرێت به تایبه‌ت له ژه‌می به‌یانی و ئێواره، دەشڵێت، لەکاتێکدا کەسێک حهساسیەتى به شیر هەیە نابێت ماست بخوات.
دکتۆر کامه‌ران ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوسینێکدا ئاماژە بە سود و زیانەکانى ماست دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی، که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی، به یه‌کێک له باشترین خواردنه‌کان داده‌نرێت به تایبه‌ت له ژه‌می به‌یانی و ئێواره .
گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست چین؟
یەکەم- ماست سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین، هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبوون دا .
دووەم- ماست بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم .
سێیەم- ماست ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان، که بریتییه به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش، که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سک چوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن .
چوارەم- ماست بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان بەسودە.
پێنجەم- ماست یارمەتیدەر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئەگەرى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن .
شەشەم- ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
حەوتەم- ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات .
هەشتەم- ماست کاردەکات بۆ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا .
نۆیەم- ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه .
دەیەم- ماست یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ژنان به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت .
یانزەیەم- ماست یارمه‌تی ڕێککردنه‌وه‌ی خه‌و ئه‌دات .
دوانزەیەم- ماست یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ئه‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
زیانه‌کانی ماست چین؟
به شێوه‌یه‌کی گشتی ماست زیانی نیه بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت :-
یەکەم- حهساسهیت به لاکتۆز- له کاتی نه‌بوونی ئه‌نزیمی لاکته‌یز، نابێت بخورێت.
دووەم- حهساسهیت به شیر- نابێت بخورێت و ده‌توانرێت ماستی دروستکراو له شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخورێت.
ئ.م
Comments are closed.