ناوەندی هەواڵەکان
دوای ئەو بەهۆی پاڵپشتی لە سەرهەڵدانی “ژن، ژیان، ئازادیی”، چوونەدەرەوە لە وڵات، لە ژنە ئەكتەری ناسراوی كورد، مریەم بوبانی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێران قەدەغە كرابوو، جارێكی دیكە و وەك پاڵپشتی لەو سەرهەڵدانە، بە بێ سەرپۆش دەركەوتەوە.
مەریەم بوبانی، ژنە ئەكتەری ناسراوی كورد، لە كاتی نمایشكردنی فیلمێك، بەناوی “چیرۆكی سیاوەش”، كە وەك ئەكتەر ڕووڵی تێیدا بینیوە، بە بێ سەرپۆش لە شوێنێ نمایشكردنی فیلمەكە دەركەوت.
مەریەم، كە لەدایكبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و یەكێكە لە ژنە ئەكتەرە دیارەكان لە وڵاتی ئێران، هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی، وەك پاڵپشتییە بۆ ئەو سەرهەڵدانە، وێنەی خۆی بە بێ سەرپۆش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردەوە.
بڵاوكردنەوەی وێنە بە بێ سەرپۆش و پاڵپشتی لە ناڕەزایەتیەكانی ڕۆژهەڵات و ئێران وایكرد، لە ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، بە بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ئێران، چوونەدەرەوەی وڵات لە مەریەم بوبانی قەدەغە بكرێت.
ڕ.ڕ
Comments are closed.