خەڵاتی یەکسانی دەبەخشرێتە چۆمان هەردی

رۆژنیوز-سلێمانی

بەهۆی داکۆکیکردنی لە هزری یەکسانیی، لەلایەن چەند ڕێکخراوێکەوە یەکەمین خەڵاتی یەکسانیی بەخشرایە چۆمان هەردی.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناو کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی ژمارەیەکە ڕێکخراو خەڵاتیکیان بە ناوی خەڵاتی یەکسانی ڕاگەیاند و یەکەمجاریش خەڵآتەکە درایە چۆمان هەردی.

بە نوێنەرایەتی ڕیکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەیە مەدەنی هەریەکە لە هانا شوان، جوان ڕەحیم، بەهار مونزیر، سەیوان ڕۆستەم  یەکەمین خەڵاتی یەکسانی بەخشرایە بەهۆی پستیوانییەکانی لە هزری یەکسانی خەڵاتەکەیان بەخشییە چۆمان هەردی.

ڕێکخەرانی مەراسیمەکە ئاشکرایان کرد خەڵاتەکە دەبێتە نەریتێکی ساڵانە و لەلایەن ئازادیی خوازانەوە پێشکەش بە کەسایەتییەک دەکرێت کە داکۆکیکاربووە لە بڵاوبوونەوەی هزری یەکسانیخوازی لە کۆمەڵگەدا.

هەر لەو بارەیەوە چۆمان هەردی ڕایگەیاند: خەباتکردن بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە هیچ شوێن و کاتێکدا ئاسان نیە، بەڵام ئەوە کۆڵنەدان و پێداگیری کەسی وەک ئێوەیە، کە هیوا دەبەخشێت بە هەموومان، ئێمە هەریەكێکمان کە لەم بوارەدا کاردەکەین دوچاری زۆر تۆمەت و هەڕەشەبووینەتەوە، هێزە توندڕەوەکان جارێک بەتۆمەتی ڕقبوونەوە لە پیاو، جارێک بە تۆمەتی تێکدانی بەهای ئاینیی، تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە، خیانەتی نەتەوەیی بەبەردەوامی پەلاماری چالاکوانان دەدەن.

ها-ع

 

 

 

Comments are closed.