ڕۆژەڤ

– ئەمڕۆ دیدارى سلێمانى بە بەشدارى بەرپرسانى هەرێم و عێراق لە زانکۆى ئەمریکى بەرێوەدەچێت.

– کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی کۆبونەوەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئامادەکارییەکانی سلێمانی بۆ پێشوازیکردن لە هاتنی ساڵی نوێی کوردی و مانگی رەمەزان رادەگەیەنێت.

– کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند رۆژینە تاهیر دەکرێتەوە.

– لە ساڵیادی دامەزرادنی گەلەری جەلال عازەبانی لە کاتژمێر ١٠ پێشەنگایەکی فۆتۆیی بۆ وێنە مێژوویەکانی هەڵەبجە لە گەڕەکی شارەوانی دەکرێتەوە.

– – کاتژمێر ٤ لە سەنتەری ئاڵا لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ پارێزەری خۆبەخش ئەیاد کاکەیی بەرێوە دەچێت لەبارەی پرسی دادگاییکردنی کۆمپانیاکانی چەکی کیمیایی.

– کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکەکانی ئەدیبێک لە، کە گفتوگۆی شاخەوان سدیقە لەگەڵ حسێن عارفە لە – – کافتریای سیتی ستار بەڕێوە دەچێت.

– شاندێکى هەدەپە لە سلێمانین و ئەمڕۆ سەردانى چەند لایەنێکى سیاسیى دەکەن.

– ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز درێژەى هەیە.

– خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى ئێران بەردەوامە.

– سەرەڕاى ڕاگرتنى شەڕ لەلایەن کەجەکەوە هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە.

– هەڵبژاردنەکانى تورکیا

– ژەهرخواردکردنى خوێندکارانى کچ لە زانکۆکانى ئێران و کاردانەوەکان.

 

Comments are closed.