کەشناسى هەرێم: بەفر و لێزمە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە باران بارین دەست پێدەکات و زۆرینەى ناوچەکان دەگرێتەوە و لە هەولێر و دهۆک لێزمە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵدایە، دەشڵێن، سبەى لێزمە باران و تەرزە دەبارێت و لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و سەرەتا باران بارین لەسنوورى دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیا جیاکانى هەرێم دەگرێتەوە و بارانى سنورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات لێزمە دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدایە.

دەشڵێن، سبەى لەکاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیا جیاکاندا و ئەگەرى تەرزە بارین هەیە و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان و لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کەم دەبێتەوە بەشێوەیەکى گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ پێنج تا حەوت پلە نزم دەبنەوە.

ئ.م

Comments are closed.