بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ و سەبینێ لە هەرێمی كوردستان بارانبارین بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، شەپۆلی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت و ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، زۆرترین ڕێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دا دەبێت، ناوچە سنووریەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت.
لە بارەی كەشوهەوای سبەینێوە، كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان نیمچە هەور ۆ هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.
س.س
Comments are closed.