لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران ١٣٨ کەس لە سێدارەدراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، تەنها لە ١٥ رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا ٢٩ کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون و کۆی گشتی ئەو کەسانەیشی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەسێدارەدراون و گەیشتونەتە ١٣٨ کەس.

لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، لە دوو مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵەوە ١٣٨ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون و کە ٨٨ کەسیان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە بوون.

تەنیا لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، واتە لە ١ تا ١٥ی ئازار ٢٩ زیندانی لە ئێران لە سێدارە دراون، ڕێکخراوەکەش هۆشداری دەدات لە زۆربونی ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران.

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردووەتەوە لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا ٦٧ زیندانی لەسێدارەدراون و لە هەمان ماوەش لە ساڵی ٢٠٢١دا ٧٢ زیندانی لەسێدارەدراون و لە ساڵی ٢٠٢٢شدا ٩٤ زیندانی لەسێدارەدراون.

ها-ع

Comments are closed.